رەخنەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەهەڵوێستی رۆژئاوا لەهەمبەر یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i332054-رەخنەی_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_لەهەڵوێستی_رۆژئاوا_لەهەمبەر_یەمەن
وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات لەگەڵ دەسپێکی چوارەمین ساڵی خوڕاگریی گەلی یەمەن لە بەرامبەر داگیرکاریی ئالی سعوود رەخنەی گرت لە فرۆشتنی چەکەمەنی ئەمریکا بە سعوودیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2018 14:21 Asia/Tehran
  • رەخنەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەهەڵوێستی رۆژئاوا لەهەمبەر یەمەن

وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات لەگەڵ دەسپێکی چوارەمین ساڵی خوڕاگریی گەلی یەمەن لە بەرامبەر داگیرکاریی ئالی سعوود رەخنەی گرت لە فرۆشتنی چەکەمەنی ئەمریکا بە سعوودیا .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، محەممەد جەواد زەریف رۆژی دوشەممە لە پەیامێکی توویتەری دا نوسی :  هەندێ لا لەوەی کە لایەنی دیکە بدۆشن لە خۆشیان حاڵیان نیە و هەندێکی دیکەش  تەنانەت خۆشحاڵترن لەوەی کە بدۆشرێن.

زەریف هەروەها جەختی کردەوە : یەمەنیەکان کە هەندێ تاونباری گەنج دەیانەوێ بە سەرکەوتن لەسەر شانی ئەوان بە یەک شەو رێگەی پێشکەوتن ببڕن ، هەروا لە لایەن رۆژاواییەکانەوە لە بیر کراون .

سعودیە بە هاریکاریی ئەمریکا و چەند وڵاتی عەربی دیکە لە مارسی 2015وە بەخبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد رەبە مەنسوور هادی سەرۆکی واز لەکارهێناوی یەمەن بۆسەر دەسەڵات  هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە .

گەلی یەمەن لە کاتێک دا سێهەمین ساڵی خۆڕاگریی خۆیان کۆتایی پێ دێنن کە دەسدرێژیی سەربازیی سعودیە و هاوپەیمانەکانی  ئەنجامێکی نەبووە جگە لە  کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی و هەروەها ئاوارە بوونی ملوێنان کەس لە شارومەندانی هەژار و وێران بوونی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە .

سعودیە لە دەسدرێژی خۆیدا بۆسەر یەمەن داکۆکی راستەوخۆی و ناڕاستەوخۆی دارایی ، سەربازیی ، رامیاری ، ئاسایشی و هەواڵگریی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی لەپشت بووە .