ڕۆحانی : هەوڵی ئێران و تورکیا و ڕووسیا زیاترین سەرکەوتنی لە سووریادا لێ کەوتەوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی:هەوڵی ئێران و تورکیا و ڕووسیا زیاترین سەرکەوتنی سەبارەت بە خەباتی دژی تیرۆریستان لە سووریادا لێ کەوتەوەو دەبێ ئەم هەوڤانەش هەتا ئەو کاتەی کە جەماوەری سووریا بتوانن بە ئاسودەیی لە وڵاتەکەیان بژین، بەردەوام بێت.
حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئانکارا وتیشی: گەشە پێدان و بەهێز کرانی هاوکارییە ناوچەییەکانی ئێران و تورکیا لە بواری جۆربەجۆر لەوانە پەرە پێ دانی ئاسایشت، ئەهوەنی و پاوەجێیی لە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت یەمەن، پاراستنی سەروەریی وڵاتان و پێشگرتن بە گۆڕدرانی سنوورە جوگرافیاییەکان، بەرنگار بوونەوەی دەستوەردانە واوەناوچەییەکان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچەکەو خەباتی هەمەلایەنەی دژی تیرۆریزم گەلێک گرینگ و کاریگەر دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی هەوڵی هاوبەشی تەواوی وڵاتانی ئیسلامیی ناوچەکە بە تایبەت ئێران و تورکیا لە ئاراستەی چارەسەریی کێشەی فەلەستین وتیشی: جەماوەری چەوساوەی فەلەستین مافی خۆیانە هاواری ئەوە بکەن کە بەنیازن بگەڕێنەوە بڵ نیشتیمانی خۆیان، کەچی لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە لە خاک و خوێن دا دەگەوزێندرێن.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ئێران و تورکیا دەبێ ئاستی پەیوەندی و هاوکارییەکانیان لە بەشە جۆربەجۆرەکان لەوانە هاوکاریی سنووری، خەباتی دژی تاوانە گەڵاڵە بۆ کراوەکان، ژینگە، گەشتکاری، خەباتی دژی ماددە هۆشبەرەکان و هاوکاریی گومرگی و گواستنەوەو پەیوەندیی بانکی، وەزەو کەڵک وەرگرتن لە دراڤی نیشتیمانی لە سات و سەودای بازرگانی زیاتر لە جاران بەرز کەنەوەو لێژنەی پەیوەندییە ستراتژییەکانی نێوان دوو وڵات لەم ئاراستەیەدا هەوڵی پێویست بدەن.
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیاش لەم دیدارەدا ، هەوڵی ئێران لەمەڕ بەرپا کردنی هەرچی باشتری کۆبوونەوەی ئانکارای بە دەربڕی بەهەند بوونی دوو وڵات لەمەڕ گەشە پێدانی هاوکارییە ناوچەییەکان زانی و هاریکاری و ڕاوێژی ئێران بەتایبەت خەباتی دژی تیرۆریزم و تاقمە تیرۆریستەکانی بە کاراو ئەرێنی هەڵسەنگاند.