ڕۆحانی: تاران ومسکۆ لە ڕێبازی پێوەندی ستراتژی دان
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەرئەمەکە تاران ومسکۆ لە ڕێبازی پێوەندی تۆمە وتەواوی ستراتژی دان ، وتی: پێوەندی دوولایەنە ، ناوچەیی ونێودەوڵەتی ئێران وڕوسیا لە ساڵەکانی ئەم دواییە ودەیەکانی ڕابردوو بە گشتیی باش بووە.
حەسەن ڕۆحانی پاس نێوەڕووی دوشەممە لە دیدار لەگەڵ " ویا چسلاوولودین" سەرۆکی دومای ڕوسیا لە تاران وتی: دامەزرانی پێوەندی وهاکاریەکانی سێ لایەنەی ئێران وڕوسیا لەگەڵ بریک لە وڵاتانی ناوچە کردەوەیەکی بەبایخە وکەڵک وەرگرتن لە بارستاکانی ئەم جۆرە پێوەندیە لە چوارچیوەی بەرژەوەندی نەتەوەکانی ناوچە دەبێت. سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پێوەندی وهاوکاریەکانی نێزیکی ئێران وڕوسیا لەمەڕ سووریا وئاشتی وئەمنیەت لە ناوچە کارتێکەری بووە وئەم هاوکاریانە دەبێ هەتا گەیشتن بە ئەمنیەتی تۆکمە وتەواو لە سووریا وناوچە درێژەی هەبێت. ڕۆحانی وتی: ئێران هاوکاریەکانی دوولایەنە ، ناوچەیی ونێودەوڵەتی تاران - مسکۆ بە قازانجی دوو نەتەوەو جیهان دەزانێ وئیرادەی دەوڵەتی ئێران، گەشە ودامەزرانی پێوەندی هەمە لایەنە لەگەڵ ڕوسیایە . سەرۆک کۆماری ئێران ، بەڕاگەیاندنی ئەمەکە لەمپەرنانەوەو بەدی هێنانی کیشە لەلایەن ڕۆژئاوالەبەرانبەر ڕوسیا بۆ ئێران جیی لیک گەیەنە ، وتی: ئەم کێشە وگرفتانە بۆ ئێڕانیش لە ناوچە هەیە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵی پێویستە ئێران وڕوسیا لە مەسەلەکانی نێودەوڵەتی ، پێوەندی وهاوکاری نیزیکتریان هەبێت. ویا چسلاو ولودین سەرۆکی دومای ڕوسیایش لەم دیدارەدا گەشە وپەرەی پێوەندی تاران ومسکۆ لە ساڵەکانی ئەم دواییەی قەرزداری بڕیارە باشەکانی سەرۆک کۆمارانی ئێڕان وڕوسیا زانی ووتی: پەلرەمانی ڕوسیا لە بریار وڕێککەوتنەکانی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات بۆ پەرەی پێوەندی پشتیوانی دەکات.