زەریف سێنێگالی بەرەو بەرازیل بە جێ هێشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i333710-زەریف_سێنێگالی_بەرەو_بەرازیل_بە_جێ_هێشت
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە دوای کۆتایی سەفەری یەک ڕۆژەی بۆ سێنێگال لە درێژەی ئەم سەفەرەی بۆ چەند وڵاتی ئەفریقی و ئەمریکای باشووری، داکاری بەرەو برازیلیا ی پێتەختی برازیل بە جێ هێشت . پ
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2018 03:35 Asia/Tehran
  • زەریف سێنێگالی بەرەو بەرازیل بە جێ هێشت

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە دوای کۆتایی سەفەری یەک ڕۆژەی بۆ سێنێگال لە درێژەی ئەم سەفەرەی بۆ چەند وڵاتی ئەفریقی و ئەمریکای باشووری، داکاری بەرەو برازیلیا ی پێتەختی برازیل بە جێ هێشت . پ

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس محەممەد جەواد زەریف لە برازیل  لەگەڵ هاوتای برازیلی خۆی و کاربەدەستانی دیکەی ئەم وڵاتە لەوان سەرۆکی برازیل دیدار و وتووێژ دەکات  . 

زەریف دوای برازیل سەردانی ئوروگوئە و نامیبیاش دەکات . 

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە یەکەم قۆناخ لە سەفەری بۆ چەند وڵاتی ئەفریقی و ئەمریکای باشووری  گەیشتە داکاری پێتەختی سێنێگال .

وەزیری دەرەوەی  ئێران لە سەفەر بۆ سێنێگال لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد  و خوازیاری بەهێز بوونی پێوەندی  هەرچی زۆرتری نێوان دوو وڵات بوو  .