نیسان 10, 2018 21:03 Asia/Tehran
  • رۆحانی: بێعسەتی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) گەورەترین ڕووداوی شوێندانەری مێژوو و گرینگترین نێعمەتی خودایی بۆ مرۆڤایەتییە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە وێڕای پیرۆزبایی ساڵی تازەی هەتاوی و جێژنەکانی مانگی ڕەجەب، بێعسەتی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) ی بە گەورەترین ڕووداوی شوێندانەر و کاریگەر لەمێژوو و گرینگترین نێعمەتی خودایی بۆ مرۆڤایەتی زانی.

شەممەی داهاتوو، ٢٧ی ڕەجەبی١٤٣٩ی مانگی ڕێکەوتی١٤ی ئاڤریلی٢٠١٨، بێعسەتی حەزرەتی محەممەدی مستەفا(ص) پێغەمبەری خودان ڕێزی ئیسلامە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماریی، حەسەن رۆحانی لەکۆڕی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگیی ئێران، وتی: پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) بە وەحی خودایی و شێوازی ئەخلاقی و ڕەفتاریی خۆی، ڕێبازی هیدایەتی مرۆڤەکان و ژیارێکی نوێی بەدیاری هێنا کە هەروا ئیلهام بەخشی و سەرچاوەی زۆرێ لە زانست وپێشکەوتنەکان لە کۆمەڵگای جیهانییە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شۆڕشی ئیسلامی بە هەلێکی گەورە زانی بۆ شیکردنەوەی مۆدێلی حکومەتی نەبەوی(ص) و عەلەوی(ع( و جەختی کرد لەسەر پێویستیی گواستنەوەی شیاوی ئامۆژگارییەکانی ئیسلام وەک دینی ڕەحمەت و دۆستایەتی مرۆڤەکان بۆ بەرە نوێکان، بەتایبەت لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان.

رۆحانی هەروەها بەئاماژە بە ناونرانی ساڵی١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەناوی"داکۆکی لە کاڵای ئێرانی" وتی: سەرەکیترین پرس لەمەڕ داکۆکی لە کاڵای ئێرانی، لایەنە فەرهەنگییەکەیەتی و دەم و دەزگە تەبلیغاتییەکان، بەتایبەت ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ بە فەرهەنگ سازی و شێوازی ڕازیکەرانە  وەها بجوڵێتەوە کە گشت جەماوەر داکۆکی لەکاڵای ئێرانی بە ئەرکی نیشتمانی وبوارخۆشکەری برەوپێدانی بەرهەم هێنان و دامەزرانی ڕۆڵەکانیان بزانن.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، بیستی مارسی٢٠١٨ی زایینی، لە پەیامێکدا بەبۆنەی دەسپێبوونی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، ئەمساڵی ناونا ساڵی"داکۆکیی لە کاڵای ئێرانی".

سەرپەیڤ