نیسان 14, 2018 10:13 Asia/Tehran
  • رۆحانی پاڵەوانەتی هەڵبژاردەی تکواندۆی کوڕانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی جیهانی پیرۆزبایی کرد

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی شەممە لە پەیامێک دا پاڵەوانەتی هێزمەندانەی هەڵبژاردەی تکواندۆی تازەلاوانی کوڕی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی جیهانیی توونس پیرۆز بایی کرد.

بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی سەرۆک کۆماری، حەسەن روحانی  لەم پەیامەدا بە ئاشکرایی  وتی : ئەم چەشنە سەرکەوتنانە جێی شانازی و هەڵکرانی ئاڵای ئێران و بەرزبوونەوەی گۆرانی نەتەوەیی ئێرانی ئیسلامی لە جیهان،  شەپۆلێکی هیوا و خۆشیان هێنایە ماڵی هەرئێرانییەک و مزگێنی دەری بەدەست هێنانی لووتکەکانی سەرکەوتنە.

هەڵبژاردنی تکواندۆی تازەلاوانی کوڕی ئێران بە بەدەست هێنانی حەوت میداڵیای زێڕ و دوو بورونز و 107 ئیمتیاز توانی لە پێشبرکێکانی جیهانیی تونس ببێ بە پاڵەوان.

دوازدەهەمین خولی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی تکواندوی تازەلاوانی جیهانی ساڵی 2018 بە  ئامادەبوونی 950 هوگوپوش لە 118 وڵات، دووشەممەی ڕابردوو لە شاری حماماتی توونس  دەست پێکرا و ڕوژی  هەینی کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ