ڕوحانی : پەلاماری ئەمریکا فەڕانسا و ئینگلیز بۆسەر سووریا کردەوەەیکی دەسدرێژکارانە بوو
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پلاماری ئەمریکا فەڕانسا و ئینگلیز بۆ سەر سووریا بە بیانووی کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی بە کردەوەیەکی دوژمنکارانە و لە چوارچێوەی ورە دان بە تڕوڕیستانی شکست خواردوو لەو وڵاتە زانی .
حەسەنی ڕوحانی ڕۆژی یەکشەمە لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ولادیمیر پووتین سەرۆک کوماری ڕووسیا وتی ئەگەر دەسدرێژکاری و پێشێلکرانی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکان بە ئاسانی و بە بێ دانی هیچ تێچوویەک لە لایەن هوکارانیەوە مومکین بێت دەبێ شایەتی بێ سەقامی نوێ لە نیزامی نێونەتەوەیی و ناوچەیی بین . سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران وتیشی ئەو کردەوە دەسدرێژکارانەی ئەمریکا نیشان ئەدات کە لە گەڵ تڕوڕیستان پەیوەندی ڕاستەوخوی هەیە و کاتێ کە هەست بکەن دەستی تڕوڕیستان لە ناوچەیەکی گرینگ وەکوو غووتەی ڕوژهەڵاتی کورت بووە ئاوەها کاردانەوەی پیشان دا . ڕوحانی وتیشی پەلاماری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا نیشانی دا لە ڕێبازی شەڕی یەکجاری لە گەڵ تڕوڕیزم لە سووریا لە گەڵ کێشەگەلێکی نوێدا ڕووبەرووین و دەبێ بیروڕاگوڕینەوەو هاوکاری زورترمان پێکەوە ببێ .سەروک کوماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە دەبێ بو چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بە خێرایی کردەوە بجوڵینەوە جەختی کرد کوماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی هەیە تا هاوکاریەکانی خوی لە گەڵ ڕووسیا لە چوارچێوەکانی دوو لایەنە و سێ لایەنە پەرەپێی بدات . ولادیمیر پووتین وتیشی ئەو کارەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی شتێک جگە لە تاوانی نێونەتەوەیی و دەسدرێژکاری نەبووە و بیانووی بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا پووچ و بە دوور لە ڕاستیە .