رۆحانی: دەستەڵاتە بیانییەکان هەروا سەرەڕۆیانە دەستدرێژی دەکەنە سەر هەر وڵاتێک
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دەستەڵاتە بیانییەکان بە پێچەوانەی هەموو یاسا نێو دەوڵەتییەکان، خۆیان لە کار وباری ناوچە وەرئەدەن و بە پێچەوانەی جار نامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێو دەوڵەتی، سەرەڕۆیانە دەستدرێژی دەکەنە سەر وڵاتێک.
ئەمریکا هاوڕێ بەریتانیا و فەرەنسا و بە ئیدعای کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سوریا لە چەکی کیمیاوی لە "دووما" ، بەیانی ١٤ ئاپریل بە پتر لە ١٠٠ مووشەک پەلاماری ئامانجگەلێکیان لە دیمەشق و حۆمس لە سوریا داوە .
" حەسەن رۆحانی" ڕۆژی چوار شەممە لە ڕێو ڕەسمی رۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەنیشت بارەگای پاکی ئیمام خۆمەینی (رە) لە تاران، بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی لە گردو پەڕی ئێران و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، دەستەڵاتە دەستدرێژکارەکان هێلانەیان چێکردووە و بەشێوەی ناشەرعی لە ناوچە دان، بەڕاشکاوی وتی: لە وەها ناوچەیەک، دەستەڵاتە گەورەکان، تاقمەکانی ترۆریستی یان کردۆتە دارەدەستی خۆیان.
سەرۆک کۆماری ئێران ، ئەرکی ئەرتەشی پاراستنیی سەروەری نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەربەخۆیی وڵات زانی و وتیشی: ئێران پێویستی بە دەستەڵات و چەکی پێشپێگرانەهەیە تا بەرامبەر پیلانی دەستەڵاتە گەورەکان ڕاوەستێت و بە ترۆریستان ئیزن نادات چاوی تەماحیان بە ئێران هەبێت.
ڕۆحانی ، بە باسکردنی ئەمەی سیاسەتی ئێران لە ناوچە ڕێزگرتنە لە باش دڕاوسێیەتی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، وتی: وڵاتانیی ناوچەکەیش نابێ بە دوای کرینی ئاسایش و دەستەڵات لە لایەن دەستەڵاتە گەورەکان ویان ڕژێمیکی ناشەعی لە ناوچە دا بن.
رۆحانی بە جەختکردن لەسەر ئەمەی، ئێران هەر چەکێک کە پێویستی پێ بێت وەبەر دێنێت و ئامادەی دەکات و چاوەڕێ ڕەزامەندی و ڕای ئەرێنی دەستەڵاتە گەورەکان نابێت، وشداری دا: دەستەڵاتە گەورەکان، ناوچەکە پڕ لە بارووت نەکەن و وەکوو تاجر ماملە نەکەن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و کارگەکانی چەک چێکردنی خۆیان پەرە پێنەدەن.
سەرۆک کۆماری ئێران هەر وەها بە باسکردنیی ئەمەی هێزە چەکدارەکانیی ئێران لەمەر پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکە ڕۆڵی سەرەکییان بووە، جەختیکرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێبەری دەستەڵاتی شەرعی وڵامی ئەرێ بە دەنگی ئاشتی وڵاتانی ناوچە ئەداتەوە چوونکا ئێران وڵات و نەتەوەی مەزنی هەیە و هیچ پێویستی بە خاکی وڵاتانی دیکە نییە .