رۆحانی: هەموو پێویستییە دراڤییەکانی ئێران بەڕوونی دابین دەبێ
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: ئامانجی هەڵوێستی دراڤی دەرەکیی دەوڵەتی ئێران، هێمنی و سەقام لە بازاڕی دراڤ بووە کە دیارە ئەوەش بۆ گەشەی پاوەجێی ئابووریی وڵات پێویستە.
حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکۆڕی ئەرکانی ئابووریی دەوڵەت، ڕێزی گرت لە هەوڵی بنێرانی ئێرانی کە بووەتەهۆی گەشەی هەناردە غەیرە نەوتییەکان و ئامادەبوونی بەرفراوانتری ئێران لە بازاڕە جیهانییەکان.
سەرۆک کۆماری ئێران، وتی: سیاسەتی دراڤی دەرەکیی دەوڵەتی ئێران زیاترین یارمەتی دەدا بە بەرهەم هێنەران و بنێرانی ئێرانی بەمەبەستی بەرنامەڕێژیی چالاکییە ئابوورییەکان و بۆ هاتنەدی ئەو ئامانجە، هاوفکری و هاوکاریی کەرتی تایبەت و بانکەکان زەروور و پێویستە.
رۆحانی هەروەها وتی: داهاتی دراڤی دەرەکیی ئێران لەبارودۆخێکی تەواو دڵنیاکەر دایەو هەموو پێداویستە دراڤییە دەرەکییەکان لە سیستەمی نوێدا بە شەفافییەتی تەواو دابین دەکرێ.
سەرۆک کۆماری ئێران پێی داگرت: لە سیستەمی نوێی دراڤی، بنێران لە فرۆشتنی دراڤەکانیان تەنانەت ڕۆژێک نابێ مەعتەل بمێنن و دەبێ کۆمەڵە سیاسەتە ئابوورییەکان لەئاراستەی داکۆکی لە گەشەی بەردەوامی هەناردەکان ڕێک بخرێ.
نرخی دراڤی دەرەکیی لەئێران لەرۆژانی ڕابردوو هەڵکشان و داکشانی زۆری بوو و لەو ڕووەوە، دەوڵەت سیاسەتی تەک نرخی بوونی دراڤی ڕاگەیاندو جێ بەجێی کرد. نرخی ئێستای دۆلار لە ئێران، چل و دوو هەزار ڕیال ڕاگەیێندراوە.