دەسپێکرانی شەشەمین جڤینی تیجاری و بانکیی ئێران و ئوروپا لە تاران
شەشەمین خولی جڤینی تیجاری، بانکیی ئێران و ئوروپا بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای دراڤی و بانکیی ئێران و کۆمپانیا ناودارەکانی ئوروپا لەتاران دەسپێکرا.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، پەیوەندییە تیجاری و بانکییەکانی ئێران دوو ساڵ پاش جێ بەجێ کرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) ، تەوەری سەرەکیی ئەو جڤینەیە.
عەلی دیواندەری سەرۆکی توێژینگەی دراڤی و بانکیی ئێران لەو جڤینەدا، بەئاماژە بەوەی کە سێ ساڵ بەسەر دامەزرانی جڤینی تیجاری و بانکیی ئێران و ئوروپا تێدەپەڕێ، وتی: ئوروپا یەکێکە لە هاوبەشە مەزنە بازرگانییەکانی ئێران و ئەو جڤینە کەشێکی بۆ وتووێژ و دیالۆگ ڕەخساندووە.
سەرۆکی توێژینگەی دراڤی وبانکیی ئێران هەروەها بەئاماژە بەوەی کە چالاکییە ئەنجامگرتووەکان لەئاڵووێرە بانکییەکانی نێوان ئێران و ئوروپا پاش ڕێککەوتنی ناڤۆکی، چاوەڕوانییەکانی ئێرانی دابین نەکردووە، وتی: ئەگەرچی لەدوو ساڵی ڕابردوو کرانەوەی شیاو لەوبارەوە ئەنجامی گرتووە، بەڵام هەروا بانکە ئێرانییەکان بۆ هاوکاری لەگەڵ بانکە گه وره ئوروپییەکان لەگەڵ گرفتدا بەرەوڕوون.
دیواندەری، لەڕاپۆرێکدا لەبارەی بارستای ئاڵووێرە بانکییەکانی نێوان ئێران و ئوروپا لەدوو ساڵی ڕابردوودا وتی: ئێستا ئێران بە٨٣٥کۆمپانیای ئوروپایی لەباری کارگوزاریی لەپەیوەندی دایەو لەدوو ساڵی ڕابردوودا سێ هەزار و٨٥٠ئیعتباری سەنەدی(LC) ئاوەڵایە.
دانیشتنی شەشەمین جڤینی تیجاری و بانکیی ئێران و ئوروپا هەتا سبەی یەکشەممە لەتاران درێژەی هەیە.