ڕۆحانی : گرنگترین پیلانی دوژمنان ناهۆمێد کردنە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وتی: ئەمڕۆ گرنگترین پیلانی دوژمنان دژی گەلی ئێران، بڕینی هیواو ئومێدە.
"حەسەن رۆحانی"ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتنی رۆژی کرێکارو رێزگرتنی کرێکارانی نموونەی ئێران، ئاماژەی کردە قسەکانی دژە ئێرانیی ئەمدواییەی کاربەدەستانی ئەمریکی و وتیشی:بە هیوا،چالاکی زۆرتر، ئەمساڵیش تەواو دەکەین و بە کوێریی چاوی ناحەزان، چل ویەکەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامیی ئێران بە شکۆتر لە هەمیشە دەکەین بە جەژن.
ڕۆژی سێ شەممە یەکەمی مانگی مای ڕۆژی جیهانیی کرێکارە.
سەرۆک کۆماری ئێران ، بەئاماژە بە ناودێرکردنیی ئەمساڵ بە ناوی ساڵی پشتگری لەکاڵای ئێرانی وتی: دەبێ لە ڕەوتی هاتنە دیی پشتگری لە کاڵای ئێرانی هەولێکی زۆرتر بدەین. ئەو هەروەها وتیشی: بڕوای ئیمە ئەمەیە کە داهاتووی مرۆڤایەتی داهاتوویەکی درەوشاوەیەو ئەمە جیاوازیی ئێمەیە لە گەڵ کەسانێک کە داهاتووی مێژوو بە تاریک دەبینن.