May 01, 2018 20:23 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزیری بەرەڤانی ئێران بە بانگەشە وئیدعا بێ بنەڕەتەکانی نتانیاهۆ: وەڵامی ئێران گورچک بڕو لە ناکاو دەبێت

وەزیری بەرەڤانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وشداریی دایە ڕژێمی داگیر کەری قودس وپشتیوانانی : دەس لە پیلان وئاکاری مەترسیدار هەڵگرن چونکە وەڵامی ئێران گوڕچک بڕو لە ناکاو دەبێت.

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی شەوی دوشەممە لە نۆمایشێکی پڕۆپاگەندەیی نوێ لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بانگەشەی کرد ، ئێران بەرنامەی نهێنی بۆ دروست کردنی چەکی ئەتۆمی هەیە . ئەمیر سەرتیپ " ئەمیر حاتەمی" ڕۆژی سێشەممە لە وەڵام دانەوە بە ئیدعا وبانگەشە بێ بنەڕەتەکانی نتانیاهۆ و کردەوە دنە دەرانەکانی ڕژێمی زایونی ، وتی: نۆمایشی پرۆپاگەندەیی نتانیاهۆ درێژەی سینارێوی ئەم ڕژێمە بۆ سەرپوش دانان لەسەر جەنایە پاسا ھەڵنەگرەکانیان لە دژی خەڵکی زۆڵم لێکراوی فەلەستینە. وەزیری بەرەڤانی ئێران ، بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ، پشتیوانی سەرەکی وپارێزەری مافی گەلی زۆڵم لێکراوی فەلەستینە ، وتی: هەڵبژاردنی کاتی ئەم نۆمایشە ئەویش لە لایەن کەسێکەوە کە پێشێنەی وەها نۆمایش گەلیکی هەیە پێشان ئەدات سەرەڕای مەبەست وئامانجە گشتیەکانی ئەم ڕژێمە لە دۆژمنایەتی لەگەڵ نەتەوەی ئێران ، مەبەستی تایبەتیش پێ وشوێن دەگرێت وئەوەیش هاوڕێ یەتی کردن لەگەل سیناریوی دۆژمنکارانەی " دونالد ترامپ " لەدژی نەتەوەی ئێرانە.

سەرپەیڤ