کەوتنە گەڕی کارگەی ئاسنی ئیسفەنجی لە سەبزەوار بە ئامادە بوونی ڕوحانی
کارگەی ئاسنی ئیسفەنجیی کارگەی پارسی پۆڵای سەبزەوار بە تەکنولۆژیای ئەندازیاری ئێرانی و بارستای بەرهەمهێنانی ساڵانە 800 هەزار تەن ئاسنی ئیسفەنجی لە لایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە کەوتە گەڕ .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕوژی یەکشەمە بە ئامادە بوون لە کارگەی پارسی پۆڵای سەبزەوار وێڕای کەوتەنە گەڕی ئەو کۆگەیەی لە ژووری کونتڕۆڵ و بەشە جوراوجۆرەکانی کارگەی سەردانی کرد و بە شیکردنەوەی بەرپرسان ، ئاگادار کرایەوە لە ڕەوتی دامەزراندن و کەوتەە گەڕ و چۆنیەتی چالاکیەکان و بەرهەمەکانی ئەو کارگەیە . کومپانیای پارسی پۆڵای سەبزەوار لە ناوچەی جوینی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بە مەبەستی بەرڕێوەبەرایەتی و گەشەی کارگەکانی ئاسنی ئیسفەنجی پوڵاسازی بە بارستای هەر واحید 800 هەزار تەن لە فازی یەکەم لە ژوئەنی 2015 دامەزراوە . سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە بە مەبەستی سەفەرێکی دوو ڕۆژە بۆ پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران گەیشتە سەبزەوار لە ڕۆژئاوای ئەو پارێزگایە .