رۆحانی: ئێران سوورە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ دراوسێکان لەوان تورکەمەنستان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: تاران سوورە لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ گشت دراوسێکان بۆ وێنە تورکەمەنستان وەک وڵاتێکی دۆست وبرادەر، لەگشت بوارەکاندا، پەرەپێ بدات.
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەدیدار لەگەڵ ڕەشید مەردۆف وەزیری دەرەوەی تورکەمەنستان لە تاران، جێ بەجێ کرانی خێرای ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکانی لەئاراستەی بەرژەوەندییەکانی دوو نەتەوە لێکدایەوەو وتی: هیچ کەندو کۆسپێک لەبەردەم ڕەوتی پەرەی پەیوەندییەکانی ئێران و تورکەمەنستان نییەو پێویستە ئەو پەیوەندییانە لەگشت بوارەکاندا پەرەبسێنێ.
رۆحانی بەپێداگری لەسەر جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکان لەبواری سواپ وزە، گواستنەوەی کارەبا، بەهێزکرانی هاوکاریی ترانزیتی، چالاک کردنی هێڵەکانی ئاسنەڕێ و جاددەو خرانەڕووی ئاسنکاریی و پەرەپێدانی هاوکاریی بازرگانی، وتی: کۆمپانیا ئێرانییەکان ئامادەی خستنەڕووی ڕاژەکاریی تەکنیکی-ئەندازیاری بە تورکەمەنستان و جێ بەجێ کرانی گەڵاڵە پەیوەندیدارەکان لەوان ، دروست کردنی شاڕێکان و هێڵە جاددەییەکان لەو وڵاتەن.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها پەرەی پەیوەندیی وهاوکاریی زانستی، زانکۆیی و کۆمپانیا چالاکەکان لەبواری تەکنۆلۆژیا نوێکانی نێوان ئێران و تورکەمەنستانی بەپێویست زانی و سەرۆک کۆماری تورکەمەنستانی بۆ سەفەر بۆ ئێران، بانگهێشت کرد.
ڕەشید مەردۆف وەزیری دەرەوەی تورکەمەنستانیش لەو دیدارەدا بەئاماژە بە خاڵگەلی هاوبەشی قووڵی فەرهەنگی ومێژوویی لەنێوان دوو نەتەوەی ئێران و تورکەمەنستان، وتی: عیشقاباد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران، ئیرادەیەکی زۆر پتەوی هەیەو خوازیاری گرێدانی گرێبەستی درێژماوە لەگەڵ ئێرانە لەگشت ئەو بوارانەی هۆگریانن.