ڕۆحانی : هەڵوێستی ناوچەیی ئێران پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی و خەبات بەدژی تیرۆریزمە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوێستی ناوچەیی تارانی بە پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی و خەبات دژی تیرۆریزم زانی و وتی : ئێران دڵخۆشە لەوەی کە توانیوێتی یارمەتی دەوڵەتی عێراق بدات لەپێناو لەناوبردنیی داعش تاکوو خەڵکی ئەو وڵاتە لە سێبەری ئاسایش و هیوری دا بڕۆنە بەردەم سندووقەکانی دەنگدان .
"حەسەن رۆحانی" ڕۆژی یەکشەممە لە دانیشتنی لیژنەکانی باڵای ئێران وسریلانکا لە تاران، چوونە دەری یەک لایانەی ئەمریکا لە بەرجامی وەک کردەوەیەکی بە پێچەوانەی ئەخلاق، داب و نەریت و یاسا نێو دەوڵەتییەکان زانی و وتیشی: پەیمان شکینی ئەمریکاییەکان نیشان ئەدات کە ئەوان پیبەندی ئەرکەکانیان نین و ناتوانن متمانەیان پێبکەن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بە جەختکردنەوە لە سەرپێویستیی یارمەتی دانی ئەوا گەلانەی بێ وەری کراون لە مافەکانیان، وتیشی: جێ پەژارەیە کە خەڵکی فەلەستین، ٧٠ ساڵ زوڵم و تاوانکاری یان تاقەت هێناوە و ڕژیمی داگیر کاری زایۆنیستی، هەروا درێژە ئەدەن بە کردەوەکانی خۆیان.
ڕۆحانی، هەروەها پێوەندی ئێران و سریلانکای بە ئەرێنی و دۆستانە تاوتوێکرد ولە سەر پێویستی هەوڵدان لە پیناو بردنە سەرەوەی هەموو لایانەی پیوەدنییەکان بە تایبەت هاوکاری هاوبەشی ئابووری و بازەرگانی جەختیکرد.
"مایتریپالا سیریسنا" سەرۆک کۆماری سرێلانکایس لەم دانیشتنە، پەرەی پێوەندی و هاوکاری ئابووری تاران و کۆلۆمبۆی هاوڕەوت لەگەڵ بردنە سەرەوەی ئاستی ئاڵو ویری بازەرگانی و گەییشتن بە شکووتنی ئابووری بە پێویست زانی و داوای ئامادە بوونی سەرمایەدانەران و چالاکڤانانی ئابووری ئێران لە جیبەجێکرانی پرۆژەکانی سریلانکای کرد.
سەرۆک کۆماری سریلانکا هەر وەها بە ئاماژە بەمەی ئەمڕۆکە دوژمنانی گەلان بە بیانووی مافی مرۆڤ دژی سەربەخۆیی وڵاتان پیلان دەکەن، وتیشی: هەموو وڵاتان دەبی بۆ وەرگرتنی مافی خۆیان ئازاد بن و بتوانن بە ئازادی لەمافی خۆیان بەرەڤانی بکەن .