May 15, 2018 16:44 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بەرەڤانی لە گەلی فەلەستین  بەرەڤانی لە مرۆڤایەتی و ئاشتی و سەقامی جیهانیە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بە قەڵاچووی خەڵکی فەلەستین لەلایەن سەربازانی ڕژێمی زایونیەوە پێداگری کرد : هەڵوێست گرتن لە بەرانبەر دەسدرێژی ئەو ڕژێمە و بەرەڤانی لە گەلی فەلەستین بەرەڤانی لە مرۆڤایەتی و جووڵانەوە بەئاراستە و رێبازی گەشەی ئاشتی و سەقامی جیهانیە .

" حەسەن ڕۆحانی"ڕۆژی سێشەممە لەکاتی وەرگرتنی ستوارنامەی خانمی " سوا لامسال" باڵوێزی نوێ ئاکریتە نیپال وتی: ئەرکی هەموو وڵاتان بە تایبەت وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان، هەڵوێست گرتنی بەبڕانەو پتەو لە بەرانبەر جەنایەتەکان ودەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایونیە.ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران ونیپال ڕوانگە وهەڵوێستی هاوبەشیان لە بواری مەسەلەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی هەیە وتی: گەشە وپەرەی پاوەجیی وئەمنیەتی جیهانی بەتایبەت لە وڵاتانی دوست ، بۆ ئێران گرینگایەتی هەیە ولەم پێناوەدا تاران- کاتماندو دەتوانن هاوکاری ئەرینی وسازەندەیان لە ناوکۆمەڵگە وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی دا هەبێت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە تاجرەکان، سەرمایەدانەران وچالاکانی ئابوور دوو وڵات دەتوانن هاوکاری نێزیکتریان پێکەوە هەبێت، ڕایگەیاند : ئێران هۆگرە بە پەرەی پێوەندی لە بەشە جۆربەجۆرەکانی تیجارەت، سەرمایەنانەوە ی، فەرهەنگی  وپەرەی گەشتیاری لەگەڵ نیپالە. خانمی" سوا لامسال" یش دوای پێشکەش کردنی ستوارنامەی خۆی بە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، پێوەندی تاران کاتماندوی بە دوستانە ومێژوویی زانی وبە ئاماژەدان بە ڕوانگە هاوبەشەکان وهاوکاری نێزیکی دوو وڵات لە ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگە ی نێودەوڵەتی وتی: نیپال هۆگرە بە پەرەی پێوندی هەمە لایەنە لەگەڵ تاران.

سەرپەیڤ