گەڕانەوەی حەسەن رۆحانی بۆ تاران
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی لەسەر شەممە دوای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەمووڵی تورکیا گەڕایەوە بۆ تاران .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن روحانی لەم سەفەرە یەک ڕۆژەیەدا بە بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کە بەمەبەستی لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و لێکدانەوەی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی فەلەستینییەکان بەڕێوە چوو، لە وتاردانی دا ، هەڵوێست و ڕوانگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێشکەش کرد .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم کۆبوونەوەیەدا بەڕادەست کردنی شەش داهێنان و پێشنیاری زانستیی ، داوای لە هەموو موسوڵمانان و دەوڵەتانی ئیسلامی کرد بە یەکێتی و یەکگرتوویی لە هەڵس و کەوت و هاوکاری و هاوڕێیی لە چێکردنی ناوچەیەکی بەهێزتر و پاوەجێ تر و بەدوور لە کێشەکان، بواری کۆتایی دان بە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەلەستین دەستەبەر بکەن.
سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی شەوی شەممە لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیان لە ئەستەمووڵی تورکیا لە بەیاننامەی کۆتایی دا داوای پێکهاتنی لیژنەی لێکدانەوەی تاوانکاری زایۆنیستەکان بە دژی فەلەستینییەکانیان کرد .
لە خۆپیشاندانی گەلی فەلەستین بە دژی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ بەیتولموقەدەس، زۆرتر لە شەست فەلەستینی لەلایەن داگیرکەرانی قودسەوە شەهید بوون و زۆرتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون .