رۆحانی : ئەگەر لەبەرامبەر زلهێزان دا زەلیل بین سەرکەوتوو نابین
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سەربەرزی و گەورەیی و ئابڕو لەهەموو شتێکی تر بۆ گەلان گرینگترە، وتی : ئەگەر گەلێکی ساماندارو دەوڵەمەندو پڕحەشیمەتمان هەبێت بەڵام لەبەرامبەر زلهێزدا زەلیل بین سەرناکەوین.
حەسەن روحانی شەوی هەینی لە کۆنگرەی ڕێزگرتن لە لەخۆبوردوان بەتایبەتی شەهیدانی فەتحی خوڕەمشار کە هاوکات لەگەڵ سێیەمی جۆزەردان سالڕۆژی ئازادکرانی ئەم شارە لە تاران بەڕێوە چوو، بە ئاماژەدان بەمەی کە سەروکی ئەمریکا، گەلی عەرەبستان وەک گای شیردە ، دەناسن و بە پڕکێشییەوە دەڵێن کە دەبێ بیاندۆشین، وتیشی : سەروەت و سامان و ژیانی جوان بۆ گەلان بە بایخە بەڵام سەرتر لەوە جێگە و پلە و ئابرووی گەلانە.
روحانی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ئەگەر خەباتکاران لە سنوور و نیشتمان و حەیسیەت ، ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرگریان نەکردبا ئێستا کەس نازانێ لە چ بارودۆخ و جێگەیەک دابوون ، وتیشی : لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بینیمان کە تیرۆریستان لە ئێراق و سوریان چییان بە گیان و ماڵ و نامووسی خەڵک کرد .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : ئەمڕۆ گەلی ئێران وەک گەلێک مەزن و ئازیز لە جیهان دا بەناوبانگە، چونکە بەتەنێ و بە پشت بەستن بە خودا و پێغەمبەرەکەی و ئەئیمەی ئەتهار، لەبەرامبەر دوژمن ڕاوەستاو بەرگری کرد .
روحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز ، هیچ ڕۆژێک گەلی ئێران بە قەدەر ڕۆژی ئازاد کرانی خوڕەمشار خۆشحاڵ نەبوون، وتی : پەیامی سێیەمی جۆزەردان ئەمەیە کە جیهان لە ئازاد کرانی خوڕەمشار قەبووڵ کرد ، ئێران لە شکان نەهاتووە.
دوێنێ پێنج شەممە سێیەمی جۆزەردان ، بیست و چواری مانگی مەی، ساڵڕۆژی ئازاد کرانی خوڕەمشار لە ساڵی 1982 بوو .