هەڵبژێردرانەوەی دیسانەوەی عەلی لاریجانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران
عەلی لاریجانی بە بەدەست هێنانی زۆرینەی دەنگ بو سێهەمین جاری بە دوای یەکی مەجلیسی دەهەم، وەک سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی کۆڕی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی 279 نوێنەری بەڕێوە چوو و عەلی لاریجانی لە خولی دووهەمی هەڵبژاردن بە بەدەست هێنانی 147 دەنگ بو سێهەمین جار لە مەجلیسی دەهەم، وەک سەرۆکی هێزی یاسا دانان، هەڵبژێردرایەوە.
محەممەد ڕەزا عارف بەربژاری دیکە 123 دەنگی بە دەست هێنا و دەنگە بەتاڵەکانیش نۆ دەنگ بوو.
لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ، بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی کۆڕی سەرۆکایەتی کەوتە سەرووی کارەکان و سەرەتا بەربژارانی سەرۆکایەتی مەجلیس دیاری کران.
خولی یەکەمی هەڵبژاردنی کۆڕی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەبەر بەدەست نەهاتنی زۆرینی ڕەهای دەنگەکان لە لایەن بژاردەکانی سەرۆکایەتی مەجلیس، هەڵبژاردنی کۆڕی سەرۆکایەتی لەبەشی هەڵبژاردنی سەرۆک، دووپات کرایەوە.