حوزه‌یران 02, 2018 12:57 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ڕۆحانی بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی ئیتالیا

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هاتنی رۆژی نیشتمانی ئیتالیای لە دەوڵەت و گەلی ئەو وڵاتە پیرۆزبایی کرد.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمرۆ شەممە لە پەیامێک بۆ "سێرجۆ ماتارێلـلا" سەرۆک کۆماری ئیتالیا پێی داگرت: هاریکاریی سازندەو پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتی دۆستمان ئیتالیا، وەک یەک لە وڵاتانی گرینگی یەکێتی ئوروپا، بە گوێرەی ڕێزدانان و بەرژەوەندیی بەرامبەر، لە سەریەتیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچەند ساڵی ڕابردوودا بووە.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە پەیوەندیی تاران و رۆم لەبواری جیاجیادا لەماوەی ساڵانی ڕابردوو، ڕەوتێکی ڕوولەگەشەی بووە، دڵنیایی دا: بەئیمزای ڕێککەوتننامەی هێڵی ئیعتباری، ڕەوتی پراکتیکی کرانی بەڵگە مۆرکراوەکانی نێوان دوو وڵات ئاسان و خێرا دەکرێ.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەوڵەت و گەلی ئیتالیا، سەلامەتی، سەرکەوتن، شادمانی و سەربەرزی بەئاوات خواست.

دووی ژۆئەنی ساڵی١٩٤٦ ئیتالیاییەکان بۆ هەڵبژاردن لەنێوان سیستەمی پاشایەتی و کۆماریی، چوونەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان و ئەو ڕۆژە وەک رۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ناودێر کرا.

سەرپەیڤ