حوزه‌یران 03, 2018 20:46 Asia/Tehran
  • جەختکردنی کارئافەرینانی ئیتالیایی لە سەر دەستەبەری چالاکیی بەشگە ئەوروپاییەکان لە ئێران

کارئافەرینانی ئیتالیای ڕایانگەیاند، یەکێتی ئەوروپا دەبێ سەرەڕای چوونە دەری ئەمریکا لەبەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) هەموو ڕیگاکان و هاسانکاری مافەوانی و یاسایی بۆ پشتگریی لە چالاکییەکانی بەسگە ەئوروپاییەکان لە ئێران دەستەبەر بکات.

 بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، اکرئافەرینانی ئیتالیایی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنفێدراسیۆنی پیشەسازی ئیتالیا لە رۆم، خوازیاری  پەرەی پێوەندی بازەرگانی لەگەڵ ئێران و نەهێشتنەوەی بەرتەسکییەکانی بانکی لە نێوان دوو وڵات دا بوون.

 "پاسکۆئالە دۆرسوو" کارئافەرینی ئیتالیایی و  سەرۆکی  نووسینگەی کۆنفێدراسیۆنی پیشەسازی ئیتالیا لە ستانی بازیلیکاتا لە رۆم وتی، ئەوروپا دەبێ بە ورەیەکی جیددی هەوڵەکان و سەرنجی خۆی لە پیناو هاوکاری لەگەڵ ئێران دا بێت کە وەکوو وڵاتێکی گرنگ و گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

وینچێنتسۆ بووچا سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی  پیشەسازی  ئیتالیایش وتی ، یەکێتی ئەوروپا دەبێ سیاسەتی دەرەوەیی سەبەخۆ لەگەڵ جیهان پێو شۆینبگرێت کە یەکەم برگەی دەبێ لە پێوەندی لەگەڵ ئێران دابێت.

لیچا ماتیۆ جێگری کۆنفێدراسیۆنی پیشەسازی ئیتالیا بە جەختکردن لە سەر ئەمەی کە هەر ئێستا گرێبەستەکانی بەشگە ئێرانی و ئیتالیاییەکان نزیک ٣٠ ملیار یۆرۆیە وتی،  چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام بەرەو ڕووی اکردانەوەی تووندی سیاسی ئەوروپا بۆتەوە بەڵام ئەوروپا دەبێ بە سیاسەتی سەربەخۆی لە ڕوانگەی ئابووریشەوە  ئەم کێشەیە چارە سەر بکات.

 کۆنفێدراسیۆنی پیشەسازی ئیتالیا، گەورەترین کۆمای داگری کارئافەرینان و گرووپە پیشەسازییەکانیی ئیتالیایە.

  سەرەڕای بریاری "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مای ٢٠١٨ بۆ  چوونە دەری واشنگتۆن لە بەرجام ، هاوپەیمانانی ئەوروپایی کۆشکی سپی نەیاریەتی خۆیانیان لەگەڵ ئەم پرسە ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ