16 کوژراو بە هۆی باهۆز و گەردەلوول لە ئەمریکا
May 17, 2025 18:33 Asia/Tehran
باهۆزی توند و گەردەلول لە ئەمریکاتا ئێستا16 کوژراوی لێکەوتووەتەوە و 5 هەزار بینای تێکڕماندووە
ڕوودانی باهۆزی توند و گەردە لوول لە ئیالەتی میسووری ئەمریکا تا ئێستا 16کوژراوی لێکەوتووەتەوە و زیاتر لە 5 هەزار بینای ڕووخاندووە و کارەبای سەدان هەزار ماڵی پچڕاندووە . هەرچەندە ڕاپوڕتێک سەبارەت بە ژوماری بریندارانی ئەو باهۆزە لە میسووری ئەمریکا بڵاو نەبووەتەوە و 500 هێزی فریاگوزار ئوپڕاسیونی گەڕانی ماڵ بە ماڵ بۆ دوزینەوەی برینداران و ئەو کەسانەی وا لە ژێر دارو پەردوودا گیریان خواردووە دەسپێکردووە . ئیدارەی کەشناسی ئەمریکا ڕایگەیاند لانیکەم 6 باهوز و گەردە لوول ئیالەتەکانی میسووری و ئیلینوی گرتووەتەوە .