دیپلۆماتێکی چینی : سەردانەکەی حەسەن ڕۆحانی بۆ چین دەبێتە ھۆی دامەزرانی پەیوەندیی دوو لایەنە لەگەڵ ئێران دا
دیپلۆمات و باڵوێزی پێشووی چین لە ئێران وتی:سەردانەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ چین بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای ھەنگاوێکی زۆر ئەرێنییە کە دەتوانێ ببتە ھۆی دامەزرانی پەیوەندیی دوو لایەنە لەگەڵ ئێران دا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لیۆجین تانگ دیپلۆمات و باڵوێزی پێشووی چین لە ئێران، ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئەم میدیایە وتیشی: گەشتەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ چین بە مەبەستی بەشداری لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕێکخراوی هاوکارییەکانی شانگهای، بە سەرنجدانی ئاڵ و گۆڕە نێونەتەوەییەکان و بە پێداگرتن لە سەر پاسەوانی کردن لە ھەنگاوی ھاوبەش و پەرە پێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ چین دا گەلێک گرینگە.
ئەم دیلۆماتە چینییە وتیشی: دیارە ئێران بەشدارییەکی بەبڕشتانەو کارای لە ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای دا ھەیەو ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش لەو کۆبوونەوانەدا گەلێک گرینگە.
لیۆجین تانگ دیپلۆمات و باڵوێزی پێشووی چین لە ئێران، سەبارەت بە بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش (بەرجام) یش وتی: پیکەن وێڕای ڕاگەیاندنی پێبەند بوونی خۆی و پاسەوانی کردنی لە ھەنگاوی ھاوبەش جارێکی تر ئەوەی سەلماند کە پێبەندی بەڵێنە نێونەتەوەییەکانیەتی و ئەم دانیشتنە ھەلێکی لە بارە بۆ بەرەڤانی کردن لە ڕەوایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جیھاندا.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی بە مەبەستی بەشداری کردن لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکارییەکانی شانگهای، تارانی بەرەو شاری "چینگ دائۆ" Qingdaoی چین بە جێ هێشت.
کۆبوونەوەکانی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای ڕۆژانی نۆهەم و دەیەمی ژوەن لە شاری چینگدائۆ Qingdaoی چین بەڕێوە دەچێ.
ئاسایش، پاوەجێیی ناوچەیی، خەباتی دژ بە تیرۆریزم، جیایی خوازی و توندرەوی و هەروەها پەرە پێدانی هاوکاریی لە تەوەرەکانی باس و وتووێژ لە کۆبوونەوەکانی سەرکردەکانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای دەبێ.
ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای ساڵی ٢٠٠١ بناغەی دانرا. چین، ڕووسیا، کازاخستان، قرقیزستان، تاجیکستان و ئوزبەکستان ئەندامانی هەمیشەیی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای دێنە ئەژمار. ئێران ئەندامی چاوەدێڕی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهایە.