ڕۆحانی : هاوکاری ئێران وڕوسیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم درێژە پێ دەدرێت
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕوسیا بەردەوامی پێوەندی تاران ومسکۆ لەبەشی ئەمنیەت وگەشەی هاوکاری ناوچەیی بە گرینگ زانی ووتی: هاوکاری دوو وڵات لە بەرەنگاربوونەوەی داعش وگروپەکانی تری تیرۆریستی لە ناوچە درێژەی دەبێت.
" حەسەن ڕۆحانی"ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە چین ، لە دیدار لەگەل ڤیلادێمیر پوتین " سەرۆک کۆماری ڕوسیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە پێوەندی دووولات لە گشت بوارەکان روو لە پەرەیە ڕایگەیاند : دوو وڵات لە بەشی سواپی وزە ، بەرەڤانی وبەشی ترانزیت، بارستای بەرفراوانیان بۆ گەشەی هاوکاری هەیە وتاران لە سەرمایەنانەوەی کۆمپانیەکان وکەرتی تایبەتی ڕوسیا پێشوازی دەکات. ڕۆحانی وتیشی: لە مەسەلەی ترانزیت ، پەیوەست بوونی ڕوسیا بە کریدوری ڕەیلی باکوور- باشوور دەرفەتی گەورە بۆ هاوکاری ئابووری لەگەڵ ڕۆژهەڵات بەدی دێنێت.سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە دەوری گرینگی ڕوسیا لە بەرجام وتی: ئێران بە پێی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وادە وبەڵینەکانی لە چوارچێوەی بەرجام جێ بەجێ کردووە ودوای چوونەدەری یەک لایەنە ونایاسایی ئەمریکا ، مسکۆ دەوری گرینگی لە پتەو بوونی بەرجام وجێ بەجێ کرانی وادەو بەڵینەکانی لایەنەکانی بەرامبەر هەیە. ڤیلادێمیر پوتین یش لەم دیدارە دا بە پیداگری لەسەر ئەمەکە مسکۆ بە هاوکاری لەگەڵ تاران لە بەشەکانی ئابووری ، سواپ ی وزە وبەرەڤانی درێژە ئەدات وتی: مسکۆ لە ئەندامیەت وهەمیشەیی بوونی ڕێککەوتن نامەی تیجارەتی ئازادی ئێڕان لەگەڵ ئوراسیا وهەروەها ئەندامیەتی تۆکمە وتەواوی تاران لە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای پشتیوانی دەکات. پوتین هەروەها چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجامی بە کردەوەیەکی یەک لایەنە ونایاسایی زانی وپیداگری کرد : مسکۆ بە وتووێژ لەگەڵ لایەنەکانی تر بۆ پشتیوانی لە بەرجام درێژە ئەدات. سەرۆک کۆماری ڕوسیا بە پیداگری لەسەر هاوهزری وهاوکاری ڕوسیا لەگەڵ ئێران بۆ پتەوی وپاوەجیی لە ناوچە وتی: ئەم هاوکاریە ناوچەییە بە تایبەت لە قەیرانی سووریا ، درێژەی دەبێت.