دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران وئەفغانستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی شانگهای
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وسەرۆک کۆماری ئەفغانستان ، ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە چین ، دیدار وتوویژیان کرد.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وئەشرەف غەنی" سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لەم دیدارەدا لەسەر پەرەو بەهێزکردنی پێوەندی سیاسی وئابووری پیداگری کردو لە بارەی مژارەکانی بەرهۆگری دوولایەنە بیر وڕایان گوڕیەوە. ڕۆحانی بە بانگهێشتی " شی جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین بۆ بەشداری کردن ووتاردان لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ڕیکخراوی هاوکاری شانگهای ، لەڕۆژی ڕابردوو هەینی سەفەری کردبۆ چین . لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای کە ڕۆژەکانی شەممە ویەکشەممە لەشاری جینگ دائو ی چین بەڕێوە دەچێت ، سەرۆکانی هەشت وڵاتی ئەندام وچوار وڵاتی چاوەدێر وهەروەها بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بەشدارن. ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ساڵی ٢٠٠١ دامەزرا، چین ، ڕوسیا ، قەزاقستان ، قرقیزستان ، تاجیکستان ، ئۆزبەکستان ، هیند وپاکستان ئەندامی هەمیشەیی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهاین ، ئێران ئەندامی چاوەدێری ڕێکخراوی هاوکاری شانگهایە.