زەریف : لە کۆبوونەوەی شانگهای دا جەخت کرایەوە لەسەر جێبەجێ کرانی بەڵێنە بەرجامیەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە داکۆکی رێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە بەرجام گوتی : لەم کۆبوونەوەدا ، رێککەوتن کرا لەسەر کەڵکوەرگرتنی ئێران لە باشیە ئابووریەکانی بەرجام و جێبەجێ کرانی بەڵێنەکانی روسیا ، چین و وڵاتانی ئوروپایی ئیمزاکەری ئەم رێککەوتنە ناڤۆکیە .
موحەمەد جەواد زەریف ئێوارەی یەکشەممە لە پەراوێزی سەردانی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ چین لە وتوێژ لە گەڵ ئێرنادا گوتی : لەم سەردانەدا جیا لە راگێندرانی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن روحانیەوە ، داکوکی کرا لە بەرجامیش وەک رێکەوتنێکی نێودەوڵەتی .
زەریف وتیشی : لەم سەفەرەدەدا دەرفەتی دیدار و وتووێژی روحانی لە گەڵ سەرۆک کۆمارانی روسیا و چین وەک دوو لایەنی بەرجام رەخسا کە تیایدا ، لە بارەی بارودۆخی ئێستا و چۆنیەتی درێژەدان بە هاریکاری بەلەبەرچاوگرتنی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام و چۆنیەتی داکۆکی کردن لەوپەیمانە و ئەرکی لایەنەکان وتووێژ کرا .
هەژدەهەمین دانیشتنی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە چینگ دائو ڕۆژی یەکشمە بە وتاردانی سەرۆک کوماری چین دەس پێکرا .
بەرەنگارر بوونەوەی تڕوڕیستان و توند ڕویی و گەشەی هاوکاریەکانی ئابووری لە تەوەرەکانی یدکەی ئەو دانیشتنەیە . لە دانیشتنی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ڕێبەران و سەرانی هەشت وڵاتی ئەندام و چوار وڵاتی ئێران ئەفغانستان بلاڕووس و موغولستان وەک چاودێر ئامادەن . ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە ساڵی 2001 لە لایەن چین ڕووسیا کازاخستان قڕقیزستان تاجیکستان و ئوزبەکستان بە مەبەستی هاوکاریەکانی چەن لایەنەی ئاسایشی ئابووری و فەرهەنگی بە مەبەستی دامەزراندنی هاوسەنگی لە هەمبەر کنەی ئەمریکا و ناتو لە ناوچە دامەزرا .