رۆحانی : .هەموو وڵاتان دەبێ لەبەرامبەر زوڵم و زۆری دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی ڕابوەستن
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : ئەمڕۆ شەریکەکانی بازرگانیی ئێران، ئوروپا، روسیا، چین، دراوسێکان، موسوڵمانان و هەموو وڵاتان دەبێ لەبەرامبەر زۆر بێژییەکانی دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی ڕابوەستن.
حەسەن روحانی ڕوژی هەینی و لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی نیزام، ژومارێک لە چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، دوژمن یان لە بارودۆخی ئێستا بە بێ ئەزموون و بێ مێشک وەسف کرد و وتی : بڕیاری دوژمن ئەمەیە کە نەتەنیا بەڵێنەکانی لە بەرامبەر گەلی ئێران، بەڵکوو هەموو بەڵێنەکانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی خۆی بخاتە بن پێ .
روحانی وتیشی : جێگەی سەرسوڕمانە دەسەڵاتێک کە دەستی بە خوێنی خەڵکی ناوچەکە واتە خەڵکی ئەفغانستان، ئێراق، سوریا و یەمەن سوور بووە ، ڕواڵەتی ئاشتی خوازی لە خۆی داوە و باسی وتووێژ و ئاشتی دەکات و ڕژێمی داگیرکەر کە هەموو رۆژێ دەست دەداتە کوشت و بڕ، خەریکی پڕوپاگەندەیە هەتا ڕواڵەتی نادروست و درۆ لە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵکی ئێران ، بخاتە ڕوو .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی زۆرتر لە ڕابردوو پێویست بە بەهێزکردنی ڕەوشی مەعنەوی، یەکێتی، متمانە و هیوا بە داهاتوویە ، وتیشی : ئەوەی دەبێ لە تەنیشت دەوڵەت دا بێت، توانایی هێزێکی دیکە بەتایبەتی هێزی کەلانییە.