سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سوویس و نەمسا دەکات
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرووی شاندێکی سیاسی و ئابووری ، بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆمارانی سووئیس و نەمسا سەردانی ئەو دوو وڵاتە ئوروپاییە دەکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی ئیرنا ؛ پەروێز ئیسماعیلی جێگری پەیوەندییەکان و هەواڵدەریەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : حەسەن ڕوحانی لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بە بانگهێشتی سەرۆک کۆماری سووئیس بۆ سەردانی دوو ڕۆژە سەردانی بێڕن دەکات . ئیسماعیلی وتیشی : دیدار و وتووێژ لە گەڵ سەرۆک کۆماری سووئیسڕا ، دیدار لە گەڵ ئێرانیەکانی دانیشتوو و هەروەها واژۆی بەڵگەی هاوکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی ، ئابووری و فەرهەنگی لە گرینگترین بەرنامەکانی ڕوحانی لە سەفەرەکەی بۆ سووئیسە . جێگری پەیوەندیەکان و زانیاری گەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ڕوحانی دوای سووئیس بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری نەمسا ؛ بێڕنی بەرەو ڤیەن بە جێ دێڵێ وتیشی : دیدار لە گەڵ ئێراینەکانی دانیشتوو ؛ دیدار و وتووێژ لە گەڵ سەرۆک کۆمار و هەروەها سەدری ئەعزەمی نەمسا و هەروەها واژۆی بەڵگەکان لە بوارە جۆراوجؤۆەکانی هاوکاری لە گرینگترین بەرنامەکانی پێشبینی کراوی ڕوحانی لە ڤیەن دەبێت . ئیسماعیلی وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەرۆک کۆماری یئسلامی ئێران لە سەردانیدا بۆ ئوروپا ژومارێک لە وەزیران و کاربەدەستانی سیاسی و ئوابووری هاوڕێیەتی دەکەن ڕایگەیاند : لەو سەفەرەدا هەروەها گرووپێک لە کار ئافرێنەران و چالاکانی بەشی تاکەیی ئێران لە گەڵ لایەنەکانی بازەرگانی خۆی وتووێژ دەکەن .