پەیامی ڕۆحانی بۆ یاریزانانی یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران؛ ئێوە بۆ هێنانەدیی خەون و خولیاکانی نەتەوەیەکی مەزن چونە مەیدانەوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی سێشەممە لە پەیامێکدا بۆ یاریزانانی یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران جەختی کرد؛ ئێوە کە بۆ هێنانەدیی هیوا و خولیاکانی گەلێکی گەورە چوونە مەیدانەوە؛ جێی شانازین بۆ ئەو گەلەی کە ناوی ئاڵاوە بە پاڵەوانەتی و جوامنێری و سباسبژێرە بەرامبەر بە فیداکاریی وەرزشوانانی خۆی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "حەسەن ڕۆحانی" لەم پەیامەدا راشکاوانە رایگەیاند: سڵاوی خودای گەورە لە ئێوە لاوانی جوامێر و بەتوانای ئێران کە بە ویست و ورەی بەرز و وشیاری و یارییە جوانەکانتان لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا، جیلوەیەکی دیکەتان لە گەلێکی یەکدەنگ، هیوادار و تێکۆشەر خستە بەرچاوی هەموو خەڵکی جیهان.
یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە دوا یاریی خۆیدا لە قۆناغی گرووپی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا لە کاژێر ٢٢:٣٠ی دووشەممە بە کاتی تاران) لە شاری سارانسک " Saransk" لەگەڵ یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتوگال (پاڵەوانی ئەورووپا) چوە مەیدانەوە و بە ئاراستە کردنی یارییەکی جێی شانازی، ئەنجامی یەکسانی یەک بەرامبەر بە یەکی بە دەست هێنا.
یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەم ئەنجامە، چوار خاڵی بە دەست هێنا و وێڕای ئەو هەموو شیاوەتی و لێهاتووییە نەیتوانی بچێتە قۆناغی دواترەوە.
یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا لە گرووپی "B" ناسراو بە گرووپی مەرگ هاوگرووپی یانەکانی ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەراکش بوو.
یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران هەینیی ١٥ی ژوەن لە یەکەم دیداری خۆیدا لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا توانی مەراکش بە ئەنجامی یەک بە هیچ بباتەوە.
یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە دووەم یارییەکەیدا وێڕای ئاراستە کردنی یارییەکی شیاو بەرامبەر بە ئیسپانیا باشترین یانەی هەڵبژاردەی جیهان، بە ئەنجامی یەک بە سفر داینا.
لە گرووپی "B" دا، یانەکانی ئیسپانیا و پۆرتوگال بە ٥ خاڵ بوون بە یەکەم ودووەم و یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چوار خاڵ پلەی سێهەمی بە دەست هێنا. مەراکشیش بە ١ خاڵ بوو بە چوارەم.
بەم چەشنە ئیسپانیا و پۆرتوگال لەم گرووپە توانیان بچنە قۆناغی یەک هەشتەمی فیناڵی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا.