حوزه‌یران 27, 2018 11:38 Asia/Tehran
  • رەخنەو گازندەی فەڕانسە لە تەگەرەنانەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

وەزیری دارایی فەڕانسە جارێکی دیکە ڕەخنەی گرت لە تەگەرەنانەوەی واشنگتۆن سەبارەت بە بایکۆتی کۆمپانیا ئوروپییەکانی لایەنی بازرگانیی ئێران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، "برونۆ لومر" وەزیری دارایی فەڕانسە وتی: پاریس تائێستا هیچ نیشانەیەکی ئەرێنی لە واشنگتۆن دەس نەکەوتووە لەمەڕ داوای هاوبەشی فەڕانسە، ئاڵمان وبەریتانیا بۆ هەڵاواردن ومەعاف کرانی کۆمپانیا ئوروپییەکانی لایەنی بازرگانیی ئێران لە گەمارۆکانی ئەمریکا.

برونۆ لومر وتی: کۆمپانیا ئوروپییەکان نیگەرانی ئەوەن کە ئابلۆقەکانی ئەمریکا بیانگرێتەوەو بەداخەوە تائێستا داواکاریی ئەوان بێ وەڵام ماوەتەوە.

وەزیری دارایی فەڕانسە پێشتریش بەدەربڕینی مەخابنی لەمەڕ چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتبووی: ئەوەی کە واشنگتۆن بیەوێ ژاندارمی ئابووری جیهان بێ، قەت قەبووڵ ناکرێ و هەڵەیەکی یەکجار گەورەیەو دەتوانێ ئاسایشی جیهانی لەباری سیاسی، سەربازی و تەنانەت ئابووریی بخاتە مەترسیی.

پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، کۆشکی سەرۆک کۆماریی فەڕانسە(ئلیزە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پاریس هەموو هەوڵی خۆی دەکاردەگرێ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لە ئێران لەهەمبەر هەڕەشەکانی واشنگتۆندا.

سەرپەیڤ