حوزه‌یران 28, 2018 12:22 Asia/Tehran
  • پاڵپشتی ڕۆژئاوا لە تیرۆریزم

تیرۆریزم دیاردەیێکی جیهانییە و سنووری بۆ نییە. ئێران لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەرەوڕووی شاڵاوی بەربڵاوی پیلانە تیرۆریستییەکان بوویەوە کە تۆمار کردنی ڕێژەی 17 هەزار قوربانیی تیرۆریزم، بەڵگەی ئەم ڕاستییە کرێتەیە. ئێران یەکێک لە گەورەترین قوربانیانی تیرۆریزمە.

لە شەشەمی پووشپەڕی ساڵی 1360ی هەتاوی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کاتی وتاردان لە مزگەوتی ئەبووزەری تاران، کەوتە بەر پەلامارێکی تیرۆریستی.

ڕووداوە تیرۆریستیەکەی مزگەوتی ئەبووزەر لە 6 پووشپەڕی ساڵی 1360ی هەتاوی

پاش ئەو ڕووداوە، بە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی 7ی پووشپەڕی 1360ی هەتاوی کە لە گەورەترین تەقینەوە تیرۆریستییەکانی مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، تیرۆریزم لە ئێراندا چووە قۆناغێکی تازەوە. لەو ڕۆژەدا بە هۆی تەقینەوەی بومبایێکی بەهێز لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی حیزبی کۆماری ئیسلامی  لە تاران، ئایەتوڵڵا "سەید محەمەد حسێن بەهەشتی" سەرۆکی دیوانی باڵای وڵات لەگەڵ 72 کەس لە بەرپرسان، بریتی لە 4 وەزیر، 12 یاریدەدەر و جێگری وەزیر و هەروەتر 30 نوێنەری پەرلەمان بەهۆی بومب نانەوەی مونافقەکان، شەهید بوون.

ئایەتوڵڵا "سەید محەمەد حسێن بەهەشتی" سەرۆکی دیوانی باڵای وڵات لەگەڵ هاوڕێانی

چەند مانگ دواتریش لە هەشتەمی خەرمانانی ساڵی 1360ی هەتاوی، لە تەقینەوەیێکی تیرۆریستیی دیکەدا "محەمەد عەلی ڕەجایی" سەرۆک کۆماری ئەو کاتە و "محەمەد جەواد باهونەر"ی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئێران شەهید کران.

ڕاستی ئەوەیە کە زلهێزانی دەسەڵاتخواز بە بەهرە وەرگرتن لە تیرۆریزم بە دوای گەیشتن بە ئامانجە ناڕەواکانی خۆیانن و هەر بەم هۆیەوە تیرۆریستەکانیان لە ڕوانگەی خۆیانەوە بە دوو بەشی چاک و خراپ ڕیزبەندی و دابەش کردووە تا بتوانن پاڵپشتی و دەکارهێنانیان وەکوو ئامرازێک، بێننە نێو سووڕی سیاسەتەکانی خۆیان بە مەبەستی خۆتێهەڵقوتان لە کاروباری ئەو وڵاتانەدا. تاقمۆچکەی تیرۆریستیی مونافقینیش لەو گرووپە تیرۆریستییانەیە وا بوونەتە هۆی تیرۆری پتر لە 12 هەزار کەسی بێ تاوان.

ئایەتوڵڵا "سەید محەمەد حسێن بەهەشتی" سەرۆکی دیوانی باڵای وڵات

مونافقین و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە، لەم ساڵانەی دواییدا بە پاڵپشتی و لاگریی دراڤی و سەربازی ئەمریکا و عەرەبستانی سەعوودی کەتن و جینایەتی زۆریان لە وڵاتانی ناوچەکەدا ڕەخساندووە.

 

 

سەرپەیڤ