گەشتی ڕۆحانی بۆ ئەورووپا ، نیشانەی شکست ھێنانی سیاسەتی تەریک خستنەوەی ئێران
باڵوێزی ئێران لە بێڕن ، گەشتی داھاتووی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ وڵاتانی سوییسڕاو نەمسا نیشاندەری شکست ھێنانی سیاسەتی ئەمریکا لەمەڕ تەریک خستنەوەی ئێران لە ئاستی جیھاندایە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بڕیار وایە سبەینێ دووشەممە لە سەر بانگێشتنی ئالێن بێرزێت سەرۆک کۆماری سوییسڕا گەشتێکی سێ ڕۆژەی بۆ ئەو وڵاتە ھەبێت و پاشان لەوێوە سەردانی نەمسا بکات.
موحەممەد ڕەزا حاجی کەریم جەباری باڵوێزی ئێران لە بێڕن، ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا بە دەربڕینی ئەمەی کە گەشتەکەی ڕۆحانی بۆ نەمسا و سوویسڕا نیشانەی گرینگایەتیی ڕۆڵی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیی و ئەورووپایە، وتیشی: تاران ھێشتاش لە ھەموو ڕەھەندە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانەوە ئامادە بوونێکی کارو ڕۆڵگێڕانەی ھەیە.
جەباری وتیشی:گەشتەکەی ڕۆحانی بۆ سوویسڕاو دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە جیا لەوەیە حاڵێکی گرینگە لە پەیوەندییەکانی ئێران و سوییسڕا، ویست و ئیرادەی دوو وڵاتیش بۆ پاراستن و بەھێز کردنی لە باڵاترین ئاست دا نیشان دەدات.
موحەممەد ڕەزا حاجی کەریم جەباری باڵوێزی ئێران لە بێڕن ، سەبارەت بە ھەڵوێستی سوییسڕا لە مەڕ کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیش لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ش وتی: سوییسڕاش وەک وڵاتانی دیکە نەیاری ئەو ھەنگاوەی واشێنگتۆنە.
داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ھەشتەمی مای وێڕای دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی داھاتووی ڕاگەیاند.
ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.