ته‌مووز 02, 2018 07:02 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی وتەکانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە میدیاکانی چیندا

وتەکانی رۆژی شەممەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی ئیمام حوسێن (ع) دەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیاکانی چیندا هەبووە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، میدیاکانی چین رۆژی یەکشەممە راپۆریان دا ، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی " هەر هەوڵێک لە لایەن حکومەتی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران " ی بە شکستی هێناو زانی .

لەمبارەوە هەواڵدەریی شینهوا لە بابەتێکدا بە گێڕانەوە لە رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی راپۆریدا ، حکومەتەکانی پێشوو لە ئەمریکا بۆ " روخاندن و کەلێن خستن لە نێوان گەل و حکومەت " هەوڵێکی زۆریان دا بەڵام لە ئێراندا ، حکومەت و نیزام ، خودی گەلن و " هەوڵی پلانگێڕانە  " ی حکومەدتی ئێستایش وەک حکومەتەکانی پێشووی ئەمریکا نوشوستی دێنێ .

بە گوێرەی ئەم راپۆرە ، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە زانکۆی ئیمان حوسێنی تاران جەختی کرددەوە ، ئەمریکا لەڕووی هیوابڕاوی هەندێ هەوڵی دەست پێکردووە تا مەودا بخاتە نێوان حکومەت و گەلی ئێران جوڵڵەەیک کە لە رابردوودا ئەنجامی نەبووە و لە داهاتووشدا ئەنجامی نابێ .

ماڵپەڕی ئینگلیش نیوز چاین یش نووسی " رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، هەنگاوەکانی حکومەتی ئەمریکای بە نمونەی گەمژەیی زانی و گوتی ، پپێوەندی نێوان گەل و حکومەت لە ئێران رۆژ لە گەڵ رۆژ زیاتر و بێزاریی گەلی ئێران لە ئەمریکا رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێ . "

سەرپەیڤ