ئامولیی لاریجانی: پێشاندانی سیمای کرێتی ئەمریکییەکان، ئەرکی گشتی موسڵمانانە
سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران بەئاماژە بە تاوانکاریی ئەمریکییەکان لە ئێران ویەمەن و چوونەدەری دەوڵەتی ترەمپ لە لێژنەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، وتی: کردەکانی دەوڵەتی ئەمریکا، ڕەفتاری زۆردارانێکە کە تاوان ئەنجام دەدەن و بەوپەڕی ڕووداری لەدژ وڵاتانی دیکە دۆسییەی مافی مرۆڤ ئامادە دەکەن.
ئایەتوڵڵا ئامولی لاریجانی سەرۆکی دەزگەی داد، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆڕی بەرپرسانی باڵای دادی ئێران لەتاران، بەپێداگری لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی تاوانکارییەکانی ئەمریکا، وتی: پێشاندانی سیمای کرێتی ئەمریکییەکان، ئەرکی گشتیی موسڵمانانەو وڵاتانی ئیسلامی نابێ داوای یارمەتی بکا لە وڵاتانی تاوانکاری جاڕدەری مافی مرۆڤ.
ئامولیی لاریجانی بەئاماژە بەوەی کە جیاکردنەوەی دوو هەزار و ٥٠٠منداڵی پەناخواز لە دایک و بابیان لە ئەمریکا لەگەڵ هیچ پێوەرێکی مرۆیی و مافی مرۆیی نایەتەوە، وتی: پەناخوازان تەنانەت ئەگەر تاوانباریش بن، جیاکردنەوەی منداڵ لە دایک وباوک هیچ پاسایەکی بۆ نییەو هەمووی ئەوانە تەنیا بەشێکە لە تایبەتمەندییەکانی مافی مرۆڤی ئەمریکی.