بە یادی 290 موسافیری شەهید لە پەلاماری مووشەکی ئەمریکا
لە سێهەمی ژوئیەی ساڵی 1988 فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە بەندەر عەباسەوە بەرەو دوبەی دەچوو بە بەرزایی ئاوەکانی کەنداوی فارسەوە کەوتە بەر دوو موشەک پاپۆڕی جەنگیی (وینسنس) ئەمریکیی و هەر دووسەدونەوەد سەرنشین و کارگێڕانی فڕۆکەکە شەهید بوون.
دوای داکەوتنی ئەم فڕۆکەیە، کاربەدەستانی ئەمریکی بۆ پاسادانی ئەو تاوانە لێنەبووراوەیان بەڵگەگەلێکی دژبەیەکیان هێنایەوەو هەوڵیان دا هەتا ئەو کردارە دڕندەیەی خۆیان وەک هەڵە لە قەڵەم بدەن. بەڵام بە سەرنجدانی تەیار بوونی پاپۆڕە جەنگییەکەی وینسنس بە پێشکەوتەترین سیستێمگەلی ڕاداری و کۆمپیۆتێڕی و هەروەها دیار بوونی چەشنی فڕۆکەکە، ئەوە دەرکەوت کە شیمانەی هەڵە کردن لە ئارادا نەبووەو ئەو کارە بە تەواوی دوژمنانەو بە ئەنقەست بووە.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی هەنگاوی ناجوامێرانەو دژی مرۆڤانەی پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکا لەمەڕ خستنەخوارەوەی فڕۆکە موسافیرهەڵگرەکەی ئێران لە سێهەمی ژوئیەی ساڵی 1988 ڕایگەیاند:ئەمریکا دەبێ وەڤامدەرەوەی هەڵس و کەوتە دژی مرۆڤییەکانی بێت.
ئەمڕۆ شوێنی شەهید بوونی 290 شەهیدی ئەو فڕۆکە لە کەنداوی فارس گوڵباران دەبێت بنەماڵەکانی قوربانیەکان ئەو پەلامارە و بەرپرسان بە خستنی گوڵ بۆ ناو ئاوەکانی کەنداوی فارس یاد و بیرەوەری قورباینەکانی ئەو جەنایەتە دژە مڕوڤایەتیەی ڕێز دەگرن .
گەلی ئێران هۆکارانی ئەم کارەساتە بە بانگەشەکارگەلێکی نالۆژیک دەزانێ کە لە قەواخی پشتیوانی کردن لە مافی مرۆڤ و بەرەڤانی لە گەلان تووشی دڕندەکاری دەبن، لە حاڵێکدا کە دەبێ وەڵامدەرەوەی هەڵس و کەوتەکانی دژی مرۆڤانەیان بن.