پەیامی پیرۆزبایی حەسەن روحانی بۆ پاڵەوانەتیی زۆرانگرانی تازەلاوی ئێرانی
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا وەدەسهێنانی دوو نازناوی بەنرخی پاڵەوانەتیی جیهان لە زۆرانی ئازاد و زۆرانی فەڕەنگیی لە لایەن زۆرانگرانی تازەلاوی ئێرانیی لە کرۆڤاسیا پیرۆزبایی کرد .
بەپێی راپۆرتی سەرلەبەیانیی دوشەممەی ئیرنا ، هەڵبژاردەی زۆرانی فەڕەنگیی تازەلاوانی ئێران بە وەدەسهێنانی دو مەدالیای زێڕ ، دوو زیو و دوو برۆنز بۆسێهەمین جار نازاناوی پاڵەوانەتیی پێشبڕکێ جیهانیەکانی ئەم وەرزشەی لە زاگرێبی کرۆڤاسیادا بەدەسهێنا .
پێشبڕکێکانی زۆرانی فەڕەنگیی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی جیهان رۆژانی شەشەم تا حەوتەمی تەمووز لە شاری زاگرێبی کرۆڤاسیا بەڕێوەچوو .
هەروەها پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی تازاەلاوان پاڵەوانەتی جیهانیش لە کرۆڤاسیا رۆژانی دوی تەمووز تا چواری تەمووز لە شاری زاگرێبی کرۆڤاسیا بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی تازەلاونی ئێران بە سێ مەدالیای زێڕ ، یەک زیو و سێ مەدالیای برۆنز بوو بە پاڵەوان .