ته‌مووز 14, 2018 15:49 Asia/Tehran
  • روحانی : زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕایانگەیاندووە کە لە یاسای ناوخۆی ئەمریکا پەیڕەوی ناکەن

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئێران وتووێژی باشی لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆری ئەورووپی، چین و ڕووسیاو وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی گرینگی ئاسیایی کردوەو زۆربەشیان ڕایانگەیاندووە کە لە یاسای ناوخۆیی ئەمریکا پەیڕەوی ناکەن.

کۆبوونەوەی سەرۆکانی سێ هێزی بەڕێوەبەرایەتی ،یاسادانان و دادی  ئێران ڕۆژی شەممە لەسەر تەوەرەی لێکدانەوەی گرینگترین  پرسەکانی  ئێستای ئێران لەوان پرسەکانی ئابووری و بایکۆتەکانی نایاسایی ئەمریکا، بەڕێوە چوو  .

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆتایی کۆبوونەوەی سەرۆکانی سێ هێزەکە لەنێو  کۆڕی پەیامنێران دا بە ئاماژەدان بەوەی ڕەوتی  هاوکاریی ئابووریی ئێران لەگەڵ وڵاتانی تر وەکوو ڕابردوو درێژەی دەبێت ، وتی : ڕێگە و سیاسەتی ئەمریکا لەبەرامبەر  ئێران، ناوچە و جیهانی ئیسلام و تەنانەت هاوپەیمانانیشی  بۆئەوە نابێ درێژەی پێ بدرێت.

روحانی بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتی جەماوەری  لە لەندەن هاوکات لەگەڵ  سەفەری دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا بۆ بەریتانیا پێداگری کرد :  سیاسەتی دەسەڵاتدارانی ئەمریکی  نەتەنیا لەبەرامبەر گەلی ئێران بەڵکوو لە بەرامبەر  گەلان و تەنانەت هاوپەیمانانیشیان ، نایاساییە.

سەرۆک کۆماری ئێران  بەڕاگەیاندنی ئەمەی  کە بایکۆتەکانی ئەمریکا بە ئامانجی گوشارخستنەسەر گەلی ئێران  ڕێکخراوە وتیشی :  دەوڵەتی واشینگتۆن زۆرتر لە ڕابردوو لەنێوان موسوڵمانان و وڵاتانی ڕوو لەگەشە  بێزلێکراوە و  تەنانەت لە ناوخۆی ئەمریکاش بەرەوڕووی گرفت و کێشەیە.

روحانی بە ئامازەدان بەمەی   دەوڵەتی ئەمریکا لە بیروڕای گشتی دونیا و لەنێو خەڵکی ئێران زۆرتر لە ڕابردوو تەریک کەوتوەتەوە  پێداگری کرد : ڕێگەی خۆڕاگری ، ڕاوەستان، بەرنامەداڕشتن و هەماهەنگی لەگەڵ   گەلی ئێران و هاوکاری لەگەڵ  دەوڵەتانی دۆست،  پیلانگێڕی دوژمنان  پووچەڵ دەکاتەوە.

سەرپەیڤ