مەقامی مەزنی ڕێبەری : دەوڵەت دەتوانێ پیلانەکانی ئەمریکا پووچەڵ بکاتەوە
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد : دەوڵەتی ئێران بە مەرجی ئەنجامدانی کردەوەی پێویست دەتوانێ بەسەر کێشەکان دا سەر بکەوێ و پیلانەکانی ئەمریکا پووچە ڵ بکاتەوە .
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە دانیشتنێکدا کە بە بانگهێشتی بەڕێزیان لە سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجومەنی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو بە هێزمەند وەسف کردنی هەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئێران لە ئوروپا وتیشیان نیشان دانی هێزمەندی لە بەرانبەر بیاینەکان بە تایبەت ئەمریکاییەکان بابەتێکی پێویستە و ئەو کارە دەبێ دەس بە جێ و لێبڕاوانە ئەنجام بدرێت . حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای جەخت کردن لەسەر بەدوادا چوونی لێبڕاوانە و جیدی کارەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئیمکانات و تواناییەکانی و1ات وتیشیان لاینە ئوروپاییەکان ئەرکمەندن گەرەنتیگەلی پێویست سەبارەت بە بەرجام بدەن بەڵام نابێ ئابووری وڵات بەو پرسە گرێ بدەن و چاوەڕوانی بن . ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها وێڕای جەخت کردن لەسەر پێویستی پەرەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی دیپلوماسی و پەیوەندی دەرەوەیی وتیشیان جگە لە بابەتکەلێکی کەم وەکوو ئەمریکا پەیوەندی ئەمریکا ، پەیوەندی وڵات لە گەڵ ڕوژهەڵات و ڕوژئاوا دەبێ هەرچی خێراتر هێزمەند بکرێت و چالاکی ئامانچداری دیپلوماسی پەڕە بستێنێ . بەڕێزیان هەورەها بە دی هێنانی نەخشە ڕێگای ئابووری سەقامگرتوو و مسوگەر بۆ وڵاتیان بە پێویست زانی و فەرموویان ئەگەر نەخشەی ڕێگای ئابووری بە دی بێت خەڵک و چالاکانی ئابووری ئەرکی خویان دەزانن و بە هەستی سەقام و ئاسایش یارمەتی دەوڵەت ئەدەن .