ته‌مووز 25, 2018 16:21 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ڕاوەستان و یەکگرتوویی گەلی ئێران ، بەھێزترین وەڵامە بۆ قسە دزێوەکانی دەستەڵاتدارانی ئەمریکی

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سە ئەمەی کە ھەڕەشەو گوڕەشە پوچەڵ و بێ بنەماکانی بڕێک لە دەستەڵاتدارانی ئەمریکی، بەکاری وەڵام دانەوە نایەن، وتیشی: ڕاوەستان و یەکگرتوویی و گوێ نەدانی گەلی ئێران بە ھەڕەشەو گوڕەشەو گەڵاڵەکانی ئەمریکاو ھەوڵدان بۆ بەرپەرچ دانەوەی پیلانی دوژمنان بەھێزترین وەڵامە بۆ قسە دزێوەکانی دەستەڵاتدارانی ئەمریکی .

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وێڕای ئاماژە کردن بە سکاڵای ئێران دژی ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەری، وتی: زۆربەی وڵاتانی جیھان، ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا بە نادروست و ئیدانەکراوو یان لانیکەم بە جێگای داخ و مەخابنی دەزانن.

ڕۆحانی ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەری، باڵاترین سەرچاوەی مافەوانیی دنیا دێتە ئەژمار، پێی داگرت: دەوڵەتی ئەمریکا بە وشداری دانی دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەری، دەبێ ئاگای لە کردەوەو بەرنامەکانی خۆی بێت لەم بوارەدا.

دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەری، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە نامەیەکی فەرمی دا ڕوو لە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ڕاگەیاندنی کاتی ڕاگەییشتن بە سکاڵاکەی ئێران دژی ئەمریکا، وشداری دایە دەوڵەتی واشێنگتۆن کە خۆی ببوێرێ لە ھەرچەشنە ھەنگاوێکی تازە لە مەڕ گەڕاندنەوەی یەک لایەنەی بایکۆتەکانی دژی ئێران .

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی ھەشتەمی مای ٢٠١٨وێڕای  دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان دژی ئێرانی ڕاگەیاند.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.

برایان ھوک بەڕێوەبەری سیاسەت دانانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووھەمی ژوئیەی ٢٠١٨ وێڕای شی کردنەوەی ستراتژیای تازەی دەوڵەتی ترەمپ لە ھەمبەر ئێران ڕایگەیاند: خولی تازەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران کە بەشی ترۆمبیل چێکردن و زێڕ دەگرێتەوە، لە چوارەمی ئوتی ٢٠١٨ەوەو بەشەکەی دیکەشی لە بواری وزەو کاروباری بانکی لە چوارەمی نوامبەری ئەمساڵە زایینییە دەچێتە واری جێبەجی کردنەوە.

سەرپەیڤ