ته‌مووز 31, 2018 09:36 Asia/Tehran
  • قاسمی: ئەمریکای بنپێکەری مافی مرۆڤ، مافی داوەری سەبارەت بە وڵاتانی دیکەی نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئیدانە کردنی بەیاننامەی دژە ئێرانیی وەزیرانی دەرەوەی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئازادیی ئایینی لە ئەمریکا وتی: ئەمریکا و بنپێکەرانی دیکە ئاساییترین و ڕەواترین مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکدا نین کە بیانهەوێ سەبارەت بە وڵاتانی دیکە داوەری یەکلانەیە و ئامانجدار بکەن.

واشینگتۆن ڕۆژانی ٢٤ تا ٢٦ی ژولایی میوانداری یەکەم کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ژمارێک لە وڵاتانی و ڕژێمەکانی جیهان بە ناوی کۆبوونەوەی ئازادیی ئایینی بوو کە بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوەیە ئێرانیان تۆمەتبار کرد بە بنپێ کردنی ئازادیی ئایینی.

"بەهرام قاسمی" ڕۆژی دووشەممە بە ئاماژە بەوەی کە چەن وڵات و ڕژێمێک لە لەو کۆبوونەوەیە بەشدارییان کردووە، بە درۆ ودەلەسە و خۆهەڵکێشان خۆیان بە نوێنەرانی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی ناو بردووە وتیشی: بەیاننامەی کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیە، خۆوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێرانە کە بە لە سەر بنەما و زانیاریی نادرووست، دوژمنکارانە و بەدوور لە ڕاستی دەرکراوە.

قاسمی بە ئاماژە بە بڕگەکانی یاسای بنەڕەتیی پێشکەوتوویی کۆماری ئیسلامیی ئیران و پەسەن کراوی ئەمدواییەی کۆڕی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران سەبارەت بە مافی کەمینە  ئایینییەکان راشکاوانە ڕایەیاند: مێژوی ئێران سەرانسەر تژی لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی ئایینە جۆربەجۆرەکان بووە و ئێستایش هەموو ئایینە ئیلاهییەکان لە ئێراندا لەگەڵ ئەوەی هەموو مافە شاروومەندییەکانیان هەیە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و ناوەندە هەڵبژاردەییەکانیشدا نوێنەریان هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەەی ئێران راشیگەیاند: ئازاردان و شەڕ و دوژمنایەتیی ئایینی و ئەتنی لە وڵاتانی ڕۆژاواییەوە گەیشتۆتە ڕۆژاوای ئاسیا کە تەنانەت هەندێ جاریش بۆتە هۆ سەرهەڵدانی کارەساتیی مرۆیی.

سەرپەیڤ