فەلاحەت پیشە: هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا، پێش بە درێژەی یەکلایەنە خوازیی ئەمریکا دەگرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i346331-فەلاحەت_پیشە_هاوکارییەکانی_ئێران_و_ڕووسیا_پێش_بە_درێژەی_یەکلایەنە_خوازیی_ئەمریکا_دەگرێت
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد: هاوکاریی ئێران و ڕووسیا بۆ یارمەتیدان بە دابین کرانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهان، پێش بە درێژەی هەڵس و کەوتی ناشیاو و یەکلانەیەی ئەمریکا دەگڕێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2018 04:54 Asia/Tehran
  • فەلاحەت پیشە: هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا، پێش بە درێژەی  یەکلایەنە خوازیی ئەمریکا دەگرێت

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد: هاوکاریی ئێران و ڕووسیا بۆ یارمەتیدان بە دابین کرانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهان، پێش بە درێژەی هەڵس و کەوتی ناشیاو و یەکلانەیەی ئەمریکا دەگڕێت.

حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە  ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی لئونید سلۆتسکی سەروکی لیژنەی پێوەندیی دەرەوەیی مەجلیسی دومای  دەوڵەتی ڕوسیا لە تاران، داوای  هاوکاری تاران - مۆسکۆی  کرد بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەوڵ و گوشارەکانی ئەمریکا بە دژی هەر دووک وڵات . 

سەرۆکی کۆمیسیۆنی  ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران لەم دیدارەدا لەسەر پێویستیی خێرایی دان بە جێبەجێ کرانی  ڕێککەوتنەکانی نێوانیان  پێداگری کرد  . 

لئونید سلوتسکی  سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی مەجلیسی دومای  ڕووسیاش  لەم دیدارە دا وتی : پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ  کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی جۆربەجوری سیاسی، ئابووری و پەرلەمانی بۆ دەوڵەت و پەرلەمانی ڕووسیا خاوەن گرینگایەتیەکی زۆرە.

سلوتسکی  وێڕای ئیدانەکرانی هەوڵی ئەمریکا لە پەرەپێدانی گوشاری سەر ئێران و ڕوسیا لە ڕێگەی  پەسەند کردنی بایکۆتی  یەک لایەنە وتیشی : هەوڵی ئەمریکا  درێژەی سیاسەتەکانی نادروست و بێ ئەنجامی ئەم وڵاتە لە ڕابردووە و پەرەی هاوکارییەکانی تاران- مۆسکۆ دەبێتە  هۆی شکستی  سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکا.