ئێران پلەی دووهەمی پارێزەرانی ڕێکمەندیی پێشبەرکێی هێزەکانی جیهانی بە دەست هێنا
هەڵبژاردەی چەکدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پلەی دووهەمی پێشبڕکێکانی پارێزەرانی ڕێکمەندیی لە پێشبڕکێکانی نێودەوڵەتی سەربازیی جیهان لەڕووسیای بە دەست هێنا .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، هەڵبژاردەی چەکدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یاری کۆتایی پێشبڕکێی پارێزەرانی ڕێکمەندیی لە پێشبڕکێکانی نێودەوڵەتی سەربازیی جیهان لە ڕووسیا بە جیاوازی چەند چرکە یارییەکەی بە میواندارەکە ی دۆڕاند و پلەی دووهەمی بە دەست هێنا .
پێشبڕکێکانی پارێزەرانی ڕێکمەندیی لە چوار قۆناخی تەقەکردن، پەڕینەوە لە لەمپەر، پێشبڕکێی یەکەکانی گەشت لێدان و پێشبڕکێی گروپی ، پێکهاتبوو.
پێشبڕکێکانی نێودەوڵەتی لەشکریانی جیهان شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە پارکی پاترۆیت لە دەورووبەری مۆسکۆ دەستی پێ کرا.
بەپێی ڕاگەیاندنی لیژنەی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکان، 189 تیم لە قەواخی سی و دوو وڵات لەم پێشبڕکێیانە ئامادە ببوون.