پێشکەش کردنی سێ خەڵاتی مافی مڕۆڤی ئیسلامی لە تاران
خەڵاتی مافی مڕۆڤی ئیسلامی بە ئامادە بوونی سەرۆکی هێزی دادەوانی ئێران پێشکەش کرا بە سێ کەس لە چالاکانی مافی مڕۆڤی جیهان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ، پێشکەشکرانی سێ خەڵاتی مافی مڕۆڤی ئیسلامی لە ڕێ و ڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی مافی مڕۆڤ و کەرامەتی ئیسلامی بە " عەلی لنیستاد " سەرۆکی ڕێکخراوی ئیسلامی نوروێژ و سەرۆکی کۆمەڵی ئیسلامی ئێسلۆ بە هۆی چالاکی مڕۆڤ دۆستانەی لە مەڕ یارمەتی گەیاندن بە ئاوارە فەلەستینیەکان ، " شێخ عەکرەمە سەعید سەبری " ئیمام جەماعەتی مزگەوتی ئەقسای وەک پێشەنگی بەرگری لە شۆناسی ئیسلامی قودس و " ڕوکن والزەمان ئەنساری " یاریدەری قۆتابخانەی ڕووهینگیایی لە بەنگلادشی بە هۆی ڕوڵی کاریگەری لە بەرگری لە ماف و یارمەتی بە ئاوارە موسوڵمانەکانی ڕووهینگیایی پێشکەش کرا . هەروەها لە موحەمەد ئەیاز بەڕێوە بەری ئەنجومەنی ڕاژەکاری موسوڵمانەکانی ڕووهینگیایی بە هۆی ڕۆڵی کاریگەری بۆ بەرگری لە ماف و یارمەتی بە ئاوارە موسوڵمانەکانی ڕۆهینگیایی ڕێز لێ گیرا . ڕێ و ڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی مافی مڕۆڤ و کەرامەتی ئینسانی و پێشکەشکرانی چوارەمین خەڵاتی مافی مڕۆڤی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەمە بە ئامادە بوونی سەرۆکی هێزی دادەوانی سکرتێری ئەرکانی مافی مڕوڤی ئێران و باڵو.ێزانی 10 وڵات لە تاران بەڕێوە چوو .