ڕۆحانی چاکسازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دابینکرانی ماڵیی تیرۆریسمی ڕاگەیاند
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە یاسای چاکسازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دابینکرانی ماڵیی ترۆریسمی بۆ جێ بەجێ کردن بۆ وەزارەتخانەکانی کاروباری ئابووری و دارایی ودادئوستێنی ئێران ڕاگەیاند .
یاسای چاکسازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دابینکرانی ماڵیی ترۆریسم پەسەن کراوی کۆبوونەوەی ٢٢ی ژوییەی ٢٠١٨ی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران، لە ئەنجومەنی نگابانی یاسای بنەڕەتی ئێران لێکدرایەوە کە بە پێچەوانەی هاوسەنگی شەرع ویاسای بنەڕەتی نەناسیندرا.پێ وشوێن گیرانی جەریمە وتاوانەکان لەدژی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کە نوێنەرایەتیان لە ئێران نیە، تاریف کردن ولێکدانەوەی جوگرافیای پێ وشوین گیران تاوانی دابینکرانی ماڵیی ترۆریسم لە ناوخۆ ودەرەوە لە وڵات ، دیاری کرانی مەسادیقی خەڵک، تاقم و گروپ وڕێکخراوەکانی تیرۆریستی ناوخویی ونێودەوڵەتی لە لایەن ئەنجومەنی بالای ئەمنیەتی نیشتمانی ودابین کردنی سازوکاری یاسایی باش لەمەڕ دەسبەسەر داگرتنی ماڵ وسامان وکەرەسە وئامیری دابین کردنی ماڵیی ترۆریسم ، دەسبەسەرداگرتنی ماڵ وسامانی ئەندامان وتاقم وگروپە کانی ترۆریستی لە هۆوهەگەرەکانی ئامادە کرانی ئەم یاسایەی چاکسازیە.