ئاب 12, 2018 19:32 Asia/Tehran
  • بیروڕاگۆڕینەوەی سەرۆک کۆمارانی ئێران  و ڕووسیا سەبارەت بە گرینگترین پرسە کانی  دوو لایەنەی ناوچەیی و نێونەتەوەیی

سەرۆک کۆمارانی ئیسلامی ئێران و ڕووسیا لە پەراوێزی پێنجەمین دانیشتنی سەرانی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر ، سەبارەت بە پرسەکانی دوو لایەن ناوچەیی و نێونەتەوەیی بیروڕایان گۆڕیەوە .

 حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە دیداری ولادیمیر پووتین  سەرۆک کۆماری   ڕووسیا  لە پەراوێزی پێنجەمین  دانیشتنی سەرانی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر لە بەندەری ئاکتائو ی کازاخستان ،  جەختی کرد  لە سەر پێویست و گرینگایەتی زیاتر لە   ڕابردووی  پەرەی پەیوەندیەکان و هاوکاریەکانی تاران  موسکۆ  لە بەشە جیاجیاکاندا . سەرۆک کۆماری ئێران ، هاوکاریگەلی  هاوبەشی ئێران  و ڕووسیا  لە دەریای خەزەری بە سوودی دوو نەتەوە زانی   و وتی :  دەبێ دەریای خەزەر وەک دەریای ئاشتی و دۆستایەتی و هۆکارێک بۆ هێزمەند کردنی  پەیوەندیەکان و هاوکاریەکان و  دۆستایەتی زۆربەی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر  بێت .ڕوحانی وتیشی هاوکاریەکانی دوو لایەنە  و چەن لایەنەی  ئێران و ڕووسیا لە پرسە جۆراوجۆرە ناوچەیی  و نێونەتەوەییەکان بۆ ێونە لە بواری ئاسایشی ناوچەیی و خەبات بە دژی  تڕوڕیزمی داعش  لە سووریا  شوێنهاتێکی ئەرێنی  لە ناوچە بە دواوە بووە  و دەبێ  ئەو هاوکاریگەلە تا بنبڕ کردنی  بە تەواوی  تڕوڕیزم  درێژەی ببێت . ولادیمیر پووتین  سەرۆک کۆماری ڕووسیاش  وێڕای ئاماژە بە  پەیوەندی  ڕوولە پەرەی  ڕووسیا و ئێران لە بوارگەلی جۆراوجۆردا جەختی کرد   موسکو  ئامادەی گەشە پێدانی  هەرچی زیاتری پەیوەندیەکان  لە گەڵ تارانە لە  پێناو بەرژەوەندی هاوبەش . سەرۆک کۆماری ڕووسیا  بەرجامی بە ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی و گرینگ زانی و وێڕای ئاماژە بە پێویستی هەوڵ لە پێناو پاراستن و پتەو بوونی بەرجام لە لایەن هەموو  لایەنەکان دوای چوونە دەری  یەک لایەنەی  ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە ، جەختی کرد لەسەر  درێژەی  بیروڕاگۆڕینەوەکان و هاوکاری  بەرپرسانی دوو وڵات  سەبارەت بە چارەسەری پرسەکان جۆراوجۆرە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان .

سەرپەیڤ