پەردەلادان لە یەکەم فڕۆکەی جەنگی ئێرانی
یەکەمین فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتەی ئێرانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خرایە بەرچاو .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی پیشەسازی بەرگری لە ئێران واتە بیست و دووی ئووت و پەردەلادان لە یەکەم فڕۆکەی خۆماڵی جەنگی پێشکەوتەی کەوسەر، حەسەنر روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی پیشانگەی دوایین دەستهاتی بەرەڤانی ئێرانی کرد.
بەردنەسەری ئاستی توانایی سەربازی و فێرکاری فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە خۆماڵی کردنی سیستمی ئویونیک و کۆنترۆڵی ئاگری پێشکەوتەی بەرەی چوار، سیستمەکانی میکانیکی و هیدرۆلیکی، ماتۆڕ بە بەکارهێنرانی تۆڕی بەربڵاوی کۆمپانییەکانی زانست بونیان و ڕێکخراوەکانی پیشەسازی وەزارەتی بەرەڤانی، ناوەدەکانی زانکۆیی و توێژینەوەیی لە نموونەی تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی جەنگی کەوسەرە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بە پەردەلادان لەسەر ئەم فڕۆکەجەنگییە کە بە تەواوی بەرهەمێکی خۆماڵییە، کۆماری ئیسلامیی ئێران کەوتوەتە ڕیزی وڵاتانی خاوەن تەکنۆلۆژی داڕشتن و چێکردنی فڕۆکە و فڕۆکەی جەنگی ئورگانیک و کۆنترۆڵی ئاگر.