ئاب 23, 2018 15:46 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی بەربڵاوی ، کەڵک وەرگرتن لە یەکەم فڕۆکەی جەنگی خۆماڵیی ئێران لە میدیاکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی

زۆرێک لە میدیا گرینگەکانی دەرەوەیی و ناوچەیی دوای کەڵک وەرگرتنی ئێران لە فڕۆکەی جەنگی خۆماڵی کەوسەر، هەواڵی سەرکەوتنی مەزنی بەرگرییانەی ئێرانیان ، گواستەوە.

ڕۆژی سییەمی گەلاوێژ هاوکات لەگەڵ دەستپێکی سالڕۆژی پیشەسازیی بەرگریی وڵات،  یەکەمین فڕۆکەی جەنگیی خۆماڵیی ئێران بە ناوی کەوسەر تەیار بەسیستمی  ئویونیک و کۆنترۆڵی ئاگربەس  ، لەسەر فەرمانی سەرۆک کۆمار فڕی  و هەواڵی فڕینی ئەم فڕۆکە جەنگییە کە بەدەستی پسپۆڕان و بلیمەتانی ڕێکخراوی پیشەسازی ئاسمانی ، وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی  هێزەچەکدارەکان چێ کراوەو ئەم سەرکەوتنە بەرگریە مەزنە، زۆرخێرا لە میدیاکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بڵاو کرایەوە.

هەواڵدەریی رویتەرز، هەواڵدەری فەرەنسا، کەناڵی تەلەفزیونیی  سی ئێن بی سی  ئەمریکا، کەناڵی تەلەفزیونی ئەلجەزیرە، کەناڵی تەلەفزیونی فاکس  نیووزی ئەمریکا، ڕۆژنامەی ئیسرائیلی  جروزاڵم پۆست، کەناڵی i24  ی  ڕژێمی زایۆنیستی، کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکا، بنکەی عەرەب نیوز، هەواڵدەریی ئاسۆشێتێدپرێس ، کەناڵی هەواڵی فرانس 24، سکای نیووزی بەریتانیا، کەناڵی ڕاشاتودەی ڕووسیا و هەواڵدەریی ڕووسی سپوتنیک لە نموونەی دەیان کەناڵی تەلەفزیونی و هەواڵدەریی ناسراو بوون  کە هەواڵی  چێکرانی فرۆکەی جەنگی کەوسەر لەلایەن پسپۆڕانی  ناوخۆیییان، گواستەوە.

کەناڵی تەلەفزیونی  فرانسی زمانی  یورونیوزیش ڕایگەیاند: هەواڵدەرییەکان لە ئێران باسی  پەردەلادان لەسەر  یەکەم فڕۆکەی جەنگیی ئێرانی و تاقیکرانەوەی سەرکەوتوانەی و  هەروەها ئامادەبوونی  حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری  ئەم، وڵاتەیان کردووە.

هەروەها سی بی ئێسی ئەمریکا و فاکس نیوزی ئەمریکاش ئەم  بابەتەیان زەق کردەوە  کە ئێران لە جتی جەنگیی  نوێی خۆی پەردەی لادا  . ئەلجەزیرەی بەریتانی نووسی  : ئێران  لە فڕۆکەی جەنگی خۆی  کە بۆ پێشگرتن لەبەرامبەر دوژمن و دامەزرانی ئاشتی پاوەجێ  سازکراوە، پەردەی لادا.

ڕۆژنامەی ئیسرائیلی جروزاڵم پوست  لە هەواڵێکی خێرا دا ڕایگەیاند کە ئێران کەڵکی لە جتی جەنگیی خۆی وەرگرت.

سکای نیووزی بەریتانیاش وتی ئێران لە فڕۆکەیەکی جەنگی نوێ بە ناوی  کەوسەر کە دەڵێت لە ناوخۆوە سازکراوە  پەردەی لادا.

ڕۆژنامەی هۆنکۆنگی ژاپون وتی: فڕۆکەی شەڕکەری ئێرانی کەوسەر لەگەڵ ئێف 5ی تایگری ئەمریکی وێکچوونه و بایکۆتەکان پێشیان به گەشه سەندن و پێشکەوتی توانایی بەرگری ئێران نەگرتووه.

 هەاڵدەریی ئاسۆشێتێد پرێس  میدیای دیکەی ڕۆژاواییە کە هەواڵی کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی جەنگی کەوسەریی  بڵاو کردەوەو نووسی  : ئێران  فڕوکەیەکی جەنگیی نوێی دوو کەسەی خستە بەر چاو و ڕایگەیاند کە ئەم فڕۆکەیە بە تەواوی  چێکراوی ناوخۆیە .

هەرلەم حاڵەدا کەناڵی سکای نیووز  وێڕای گواستنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند  کە ئەم فڕوکەیە توانای هەڵگرتنی چەکی هەیە و بۆ هەڵمەتی پشتیوانیی ئاسمانی کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

لەسەدا سەد ئێرانی بوون، کەڵک وەرگرتن لە چەک و تەکنۆلۆژیای  مودێڕن و پێشکەوتووی ڕۆژ، خاڵگەلێک بوون کە لە گواستنەوەی هەواڵەکانی هاوپێوەند بەم فڕۆکە جەنگییە لە میدیاکانی ناوچە، سەرنجی دراوەتێ.

سەرپەیڤ