ڕۆحانی: وەڵامدەر بوون بانترین خاڵی بەهێزی بەرپرسانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: وەڵامدەر بوون بانیترین خاڵی بەهێزی بەرپرسانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێتە ئەژمار.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی پرسیار لە سەرۆک کۆمار لە سەحنی عەلەنیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێراندا راشکاوانە رایگەیاند: کەس وا بیر ناکاتەوە کە وەڵامدەر بوون خاڵی لاوازە، بەڵکوو هەموو بەرپرسان دەبێ لە چوارچێوی ئەرک و ئەستۆگرییەکانیان و یاسادا وەڵامدەر بن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد؛ کەس لە خەڵکی بەشەرەفی ئێران و دۆستانی ئێران لە جیهان و دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وانەزانێ ، ئەمڕۆ دەسپێکی کەلێن کەوتنە نێو مەجلیس و دەوڵەتە، مەجلیس و دەوڵەت ئامانجێکی گەورەیان لە ئەستۆیە و ئەو بەرپرسایەتییەش پێکەوە بەجێ دێنن.
سەرۆکی دەزگەی کارگێڕیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە خەڵک مافی خۆیانە پرسیار بکەن؛ خەڵکێک کە لە دەوڵەتی یازدەهەمدا لە ماوەی چوار ساڵ و لە مانگانی سەرەتایی دەوڵەتی دوازدەهەم شایەتی گۆڕانکاریی پۆزتیڤ لە ئابووری، کولتوور، پرسە کۆمەڵایەتییەکان، ئاسایشی نیشتمانی و هەروەها لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەییدا بوون، ئەمڕۆکە ئەو پرسیارەیان بۆ هاتۆتە ئاراوە کە چی ڕووی داوە کە خەڵکی ئێمە دەبێ نیگەرانی داهاتوویی ژیان و وڵاتەکەی خۆیان بن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە دەبی ئەوە بۆ خەڵک شی بکرێتەوە کە کێشە و گرفتەکان بە ڕێنوینییەکانی ڕێبەری، هەواهەنگیی نێوان سێ دەزگە و هێزە چەکدارەکان چارەسەر دەبن، ڕوو لە گەلی مەزنی ئێران وتی: دەوڵەت هەوڵ دەدات هەموو پیلانەکانی ئەمریکا پووچەڵ بکاتەوە.
ڕۆحانی وتیشی: کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەمریکا پێیان وانەبێ پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رازی و خۆشحاڵ دەبن؛ باش بزانن کە پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکجار خەمبار و هیوابڕاو دەبن؛ لەبەر ئەوەی کە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ، یەکێتیی پتەوتری نێوان مەجلیس و دەوڵەت و نێوان دەزگەی داد و هێزە چەکدارەکانی ژێر چاوەدێری و ڕێبەرایەتیی مەقامی مەزنی ڕێبەری دەبێ.