ئه‌یلوول 07, 2018 18:47 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر مافی نەتەوەی سووریا بۆ دیاریکردنی چارەنووسی وڵاتەکەیان

حەسەنی ڕوحانی لە دانیشتنی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا وتی : یارمەتی بە گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیاتنانەوەی سووریا ، دەبێ لە فەرمانی کاری کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا بێ و ئێران ئامادەیە ڕۆڵی بنیاتنەری خۆی لەو بوارەدا بگێڕێ .

 ڕوحانی  بە شی کردنەوەی خاڵە سەرەکیەکان بۆ کۆتایی ھێنانی یەکجاری بە قەیرانی سووریا ، هاوکاریی ئێران ، ڕووسیا و تورکیای بە خاڵێکی متمانە پێکراو بۆ بە دی هاتنی  ئاشتی  لە سووریا  و هاوکاریگەلی درێژ ماوە لە ئاستی جیهان و ناوچەکە زانی . سەرۆک کوماری ئیسلامیی ئێران وێڕای جەخت کردن لە سەر  ئەوەی کە لە هەر جۆرە ڕێگاچارەیەک دا بۆ داهاتووی  سووریا ،قسەی یەکەم و کۆتایی ھەر دەبێ نەتەوەی سووریا بیکات، وتیشی : دانیشتنی تاران  کە لە درێژەی هەوڵەکانی سەرکەوتووی  سێ  وڵاتی  ئێران  ڕووسیاو تورکیا  لەچوارچێوەی  ڕەوتی  ئاستانە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کاریگەر لە گەڵ  تڕوڕیزم و کۆتایی قەیرانی سووریا بە پێی خواستی  زۆرینەی خەڵکی سووریا بەڕێوە دەچێ دەرفەتێکە بۆ لێکدانەوەی کردەوە هاوبەشەکان لە قۆناغی هەنووکەیی و داهاتوو . سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی:  بە سەرنجدانی  ئاڵۆزی و قەیرانی سووریا زۆر گرینگ بوو کە سێ  وڵاتی ئێران و ڕووسیا و تورکیا بۆ  کوژراندنەوەی ئاگری شەڕ لە سووریا   ؛ دەستیان ڕابگات  بە چوارچێوەیەکی هاوبەش بە پێی بنەمای  سەرەکی  پاراستنی سەروەریی خاک و یەکپارچەیی سووریا و ڕێزگرتن لە دەسەڵاتدارەتیی نیشتمانی و مافی نەتەوەی  سووریا بۆ  دیاریکردنی چارەنووسی  داهاتووی وڵاتەکەیان .  ڕوحانی  هەروەها  ئامادە بوونی ئێران لە سووریای بە پێی داخوازیی دەوڵەتی یاسایی  ئەو وڵاتە  و بۆ شەڕ بە دژی  تڕوڕیزم زانی و وتی : درێژەی  ئەو بەشداریەش هەر لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت .

سەرپەیڤ