پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : کۆبوونەوەی تاران سەبارەت بە سوریا لە کاتێک دا بەڕێوە چوو کە ئەمریکا بەنیازی بوختان کردنی تازە بوو بۆ دەوڵەتی سوریاو بەو بوختانەش لە ھەوڵی دەستێوەردانی نایاسایی نوێ لەو وڵاتەدایە .
حەسەن روحانی سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی هەینی و لە کۆتایی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لەنێو کۆڕی پەیامنێراندا،کۆبوونەوەی تارانی بەقازانج زانی وپێداگری کرد: دەستوەرنەدانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە کاروباری سوریا لەلایەن ئێرانەوە پێداگری لەسەر دەکرێت و ڕووسیا و تورکیاش لەم بارەوە لەگەڵ ئێران هاوبیروڕان کە دەستێوەردانی سەربازی لە سوریا گرفت و ئاڵۆزی زۆرتر بۆ خەڵکی سوریا چێ دەکات و ڕەنج و کوێرەوەییان زۆرتر دەکات .
روحانی هەروەها پرسی ئیدلیبی بە پرسی گرینگ لە ئاستی بیرورای گشتیی جیهان زانی و وتی : لە ئیدلیب لە لایەکەوە ژوماری زۆری تیرۆریستانی بەرەی نوسرە و داعش و تاقمە نایاسایی و دژە مرۆییەکان، بەدژی ئاسایشی خەڵکی سوریاهەوڵ دەدەن ولەلایەکی دیکەشەوە بۆ لەناوبردنی ئەم تیرۆریستانە لەبەر حەشیمەتێکی زۆر کە لەم ناوچەیەدان ، ئەم نیگەرانییە لە ئارادایە کە دەبێ تەگبیرێکی بۆ دابڕێژرێ کە خەڵکی سیڤیل پێوە نەبن.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : سەرۆک کۆمارانی تورکیاو ڕووسیاش لە وتاردانیان هاوبیروڕا بوون لەسەر ئەوەی کە ھەتا دەکرێت دەبێ تیرۆریستان هان بدرێن کە زووتر چەک دابنێن و، کۆتایی بێنن بە هەوڵی چەکدارانە ،چونکە کردەوەی ئەوان دەتوانێ بۆ خەڵکی سوریا و بەتایبەت ناوچەی ئەدلیب مەترسیدار بێت .
ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیاش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە وتووێژی سێ وڵات لە ڕەوشێکی کاری و هەڵبەت بەتەواوی دۆستانەدا بەڕێوە چوو، وتی : سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیاو تورکیا چالاکانە ڕێککەوتنەکانی کۆبوونەوەی تاران لە ئاراستەی باشتر بوونی ڕەوش لە سوریا و کۆتایی ھاتنی ئامادەبوون و چالاکیی تیرۆریستان لەم وڵاتە ، پێ و شوێن دەگرن.
پوتین بە ئاماژەدان بە مەی کە ئەنجام و ڕێککەوتنی کۆبوونەوەکەی ئاستانە، بنەمای کۆبوونەوەکانی سێ لایەنەی سووچی، ئەنقەرە و تاران بووە، وتیشی : کۆبوونەوەی کارناسانە بۆ کۆتایی دان بە تیرۆریزم لە سوریا و هەوڵی پێویستی دوای ئەوە بە بەشداریی هەموو لایەنەکانی سوریا لە ئاستانەو بەبەشداریی نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، بەردەوامە .
رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیاش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هۆی ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی تاران، دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ کۆتایی دانی هەرچی خێراتری کارەساتی مرۆیی لە سوریایە وتی : لە کۆبوونەوەی تاران دوایین ڕەوشی سوریا لێک دەدرێتەوە و سەبارەت بە هەنگاوەکانی دواتر کە دەبێ بۆ سەقامگیر بوونی ئاشتی و هێوری لەم وڵاتە هەڵبگێردرێ، وتووێژ کرا.
ئەردوغان بە ئاماژەدان بەمەی کە گرفت و تێکهەڵچوونگەلێک کە لە هەشت ساڵ لەمەوبەرەوە لە سوریا دەست پێکراوە، بە دڵنیاییەوە بە ڕۆژێک کۆتایی نایەت، وتیشی : وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لەجیاتی ئەوەی وەک هەندێ وڵاتی تر ڕاوەستن و شەڕ و ئاگرتێکەوتن لە سوریا تماشا بکەن، هەوڵیان دا هەتا ڕێگەکانی کۆنترۆڵ کردنی ئەم ئاگرو شەڕو تێکهەڵچوونە، بدۆزنەوە.